Home » هەواڵ » عێراق » بۆردومانی فڕۆكە 17 چەكداری داعشی لە كەركوك كوشتووە

بۆردومانی فڕۆكە 17 چەكداری داعشی لە كەركوك كوشتووە

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عیراق ئەمڕۆ شەممە 17 چەكداری داعشی لە باشوری ڕۆژئاوای كەركوك لە چەند بۆردومانێكدا كوشتووە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە هێزی فڕۆكەوانی عیراق ڕایگەیاندووە: “ئەمڕۆ فڕۆكەكانی سوپای عیراق چەند هێرشێكیان بۆ سەر بارەگاكانی داعش لە باشوری ڕۆژئاوای كەركوك ئەنجام داوە و چەندین پێگەی داعشی لە نزیك خاڵی پشكنینی مەكتەب خالید بۆردومان كردووە”.

ڕاشیگەیاندووە: “لە باشوری ڕۆژئاوای شاری كەركوك 17 چەكداری داعش كوژراون و لە ئەنجامی بۆردومانی ناوچەكانی دیكەش داعش بە سەدان كوژرا و برینداری هەبووە و چەندین ئۆتۆمبێلیشیان تێكشكێنراوە”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.