Home » هەواڵ » جێهان » جۆن مەكین نهێنییەكی خۆی و ئەبوبەكر بەغدادی ئاشكرا دەكات

جۆن مەكین نهێنییەكی خۆی و ئەبوبەكر بەغدادی ئاشكرا دەكات

جۆن مەكین سیناتۆری كۆمارییەكانی ئەمەریكا و كاندیدی پێشوتری سەرۆكایەتی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی دەوڵەتی ئیسلامی”داعش”، گاڵتەی لەگەڵ نەكردون، كاتێك وتی”لەنیویۆرك دەتانبینمەوە”.

لەمیانەی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەفزێونی CNN، جۆن مەكین ئاماژەی بەوەكرد، كە باراك ئۆبامای سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمەریكا راوێژی راوێژكارەكانی بەهەندە وەرنەگرتوە، سەبارەت بەهێشتنەوەی بەشێك لەهێزە سەربازییەكان لەعێراق و هاوكاریكردنی زیاتری سوپای ئازادی سوریا، ئەمەیش بۆشایەكی بۆ داعش دروستكرد، تا بتوانێت هێزە سەربازی و ئابورییەكانی زیاتر كۆبكاتەوە.

وتیشی” ئێمە روبەڕوی ترسناكترین رێكخراوی چەكداری دەبینەوە، كە تائێستا نەمانبینیەوە و هیچ ستراتیژێكمان بۆ لەناوبردن و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانیشی نیە، بەشێوەك نەمانتوانیوە داعش لەكوبانێ‌ دەركەین، دوای چەند مانگێك بۆردومانی ئاسمانی”.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا مەكین، هۆكاری تەشەنەكردنی خێرای بۆ هێزەكانی هاوپەیمانان گەڕاندەوە بەوەی نەیانتوانیوە بەشێوەیەكی كاریگەر لە چەكدارانی ئەو رێكخراوە بدەن.

دوای دروەستبونی رێكخراوی داعش و دەركەوتنی ئەبوبەكر بەغدادی، جۆن مەكین رایگەیاند، سەرۆكی رێكخراوی داعش ئەو كاتەی لەزیندانی بوكا لەپارێزگای بەسرە زیندانی بوە دوای ئازادكردنی وتویەتی”لەنێویورك دەتانبینمەوە”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.