Home » هەواڵ » جێهان » داوای ئاشكراكردنی لایەنی كەمتەرخەم دەكرێت لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمان لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی گوێر دەكات

داوای ئاشكراكردنی لایەنی كەمتەرخەم دەكرێت لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمان لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی گوێر دەكات

رووداوەكەی ناحیەی گوێركاردانەوەی لێدەكەوێتەوەو بڕیارە لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان لێكۆڵینەوە لەو رووداوە دەكات كە شەهیدبوونی ژمارەیەك پێشمەرگە‌و كارمەندی ئاسایی لێكەوتەوە.

قادر رەزگەیی ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان بەشارپرێسی راگەیاند” ئێمە سبەینێ‌ وەك لیژینەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان كۆبینەوە یەكێك لەتەوەرەكانی كۆبوونەوەكە قسەكردنە لەسەر رووداوەكەی گوێر كە ژمارەیەك شەهید‌و برینداری لێككەوتەوە”.

رەزگەیی وتیشی” سبەینێ‌ بڕیار دەدەین كە لیژنەكەمان سەردانی گوێر بكات‌و راپۆرتێك لەوبارەیەوە ئامادە بكات‌و بیهێنێتەوە لەپەرلەمان قسەی لەسەر بكەین، چونكە دەبێت لێكۆڵینەوە لەو رووداوە بكرێت‌و بزانرێت كەمتەرخەم كێ بووە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات ناكرێت فەرماندەكانی ئەو میحوەرە نەزانن كە دووژمن رێگەی ئاوی لەبەردەم دایە لەو سنورەوە، بەوتەی ئەو دەبوایە فەرماندەكان حسابی ئەوەیان بكردایە كە چەند رۆژێك لەمەوبەر داعش لەموسڵەوە هەڕەشەی لەپێشمەرگە كرد‌و بەوتەی خۆشی ئەگەر هەڕەشەش نەبوایە پێشمەرگە لەجەنگدایە دەبوو ئەو فەرماندانە حسابیان بۆ پلانی دوژمن بكردایە.

ئەو پەرلەمانتارە پێویستە لێكۆڵینەوە لەو رووداوە بكرێت‌و كەمتەرخەمەكانی ئەو رووداوە دیاری بكرێت كە بۆچی بەهۆی كەمتەرخەمییەوە ئەو ژمارە شەهیدەی لێكەوتەوە.

لەدوو رۆژی رابردوودا لەناحیەگوێر لە رۆژئاوای شاری هەولێر كە 35 كیلۆ مەتر لەو شارەوە دوورە لەسەعات 8ی ئێوارەدا چەكدارانی داعش هێرش دەكەنە سەری‌و بەوهۆیەوە ژمارەیەك لە پێشمەرگە‌و كارمەندی ئاسایش شەهید دەكەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.