Home » هەواڵ » عێراق » عەبادی تۆپەكە دەخاتە مەیدانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە

عەبادی تۆپەكە دەخاتە مەیدانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە

سەرۆك وەزیرانی عیراق داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەكات بودجە ڕەوانەی حكومەت نەكەنەوە. جەختیش دەكاتەوە، كە عیراق مایەپووچ نەبووە.

حەیدەر عەبادی ؛سەرۆك وەزیرانی عیراق؛ ئەمڕۆ شەممە لە وتەیەكدا، كە لە یادی 58 ساڵەی دامەزراندنی حزبی دەعوەی ئیسلامی پێشكەشی كرد، وتی: “داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران دەكەم، كە پڕۆژە یاسای بودجەی 2015 ڕەوانەی حكومەت نەكەنەوە، چونكە دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەرانە كەمكردنەوە یان گواستنەوە لە بڕگەكانی بودجە بكات”.

ڕاشیگەیاندووە: “بودجە لە سەر بنەمای نرخی 60 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دانراوە، بەڵام ئەگەر لەوە زیاتر دابەزێت ئەوا ناچار دەبین بودجە كەمبكەینەوە”.

سەرۆك وەزیران جەختیشی كردەوە: “عیراق مایەپووچ نەبووە و خاوەنی توانایەكی زۆرە”.

لە كۆتایی ساڵی 2014دا ئەنجومەنی وەزیران دوای كەمكردنەوەی خەرجییەكان، پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراقی بۆ ساڵی 2015 پەسەند كرد و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد، ئەو ئەنجومەنەش لە دانیشتنێكی نا ئاساییدا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژە یاساكە كرد و ڕەوانەی لیژنەی دارایی كرد بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك و ئەمڕۆش گفتوگۆكان لە ئەنجومەنی نوێنەران دەستی پێكردەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.