Home » هەواڵ » جێهان » لە سامەڕا، فەرماندەیەكی باڵای ئێران دەكوژرێت

لە سامەڕا، فەرماندەیەكی باڵای ئێران دەكوژرێت

ئاژانسەكانی هەواڵی ئێران نزیك لە سوپای پاسداران كوژرانی مەهدی نەورۆزی فەرماندەی پرۆسە تایبەتەكانی سەر بە كۆمەڵە چەكدارەكانی میلیشیای بەدری عێراقی رۆژی شەممە بە دەستی چەكدارەكانی “داعش” رادەگەیەنن.

ئاژانسی ئەبنا بڵاویكردەوە، ئەو فەرماندەیە لە پێكدادانی هێزەكانیان لەگەڵ چەكدارە توندڕەوەكان لە سامەڕا بە فیشەكی راستەوخۆ كوژراوە.

ئەو ئەندامی بارەگای شەهید تیموری نیای سەر بە هێزەكانی بەسیج بوو ، لە شاری كرماشان لە خۆرئاوای ئێران.

لای خۆشیەوە ئاژانسی موشریق نیوز بڵاویكردەوە، كە مەهدی نەورۆزی چەند جارێك بۆ شەڕكردن چووەتە سوریا و لەوێشەوە بۆ عێراق رۆیشتووە بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە شوێنە پیرۆزەكان.

فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران سوپایەكی لە میلیشیاكان دروستكردووە و هەزاران خۆبەش لە چوارچێوەی حەشەد شەعبیدا لە پاڵ سوپای عێراقدا دژی جیهادییەكان دەجەنگن.

ئەوەی زانراوە، كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر ئەو كەسانەی كردووەتە فەرماندەی ئەو میلیشیایانە كە وەلائیان بۆ تاران زیاتر هەیە وەك بۆ وڵاتەكەی خۆیان، بەشێكیشیان ئەوەیان نەشاردووەتەوە كە لە لایەن ئێرانەوە پشتگیری تەواوی سیاسی و سەربازی و بیروباوەڕیان دەكرێت.

بەڵام ئاژانسەكانی نزیك لە ریفۆرمخوازەكان بەم جۆرە باسی نەورۆزی دەكەن كە ئەو یەكێكە لە ئەندامەكانی بەسیج كە هەڵیانكوتاوەتە سەر ناوەندی بانگەشەی هەڵبژاردنی میر حسێن موسەوی سەركردەی ریفۆرمخوازەكان كە ئێستا دەست بەسەرە لەگەڵ مەهدی كەڕوبی بەهۆی سەركردایەتیكردنی ڕاپەڕینی سەوز.

ئاژانسی فارس سەر بە سوپای پاسداران بڵاویكردەوە، كە نەورۆزی دەیان پرۆسەی لە تاران بۆ بەرگریكردن لە ویلایەتی فەقیە و كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.