Home » هەواڵ » جێهان » نیویۆرك تایمز: ئایا ئیسلام بەرپرسیاری هێرشەكەی چارلی ئیبدووە؟

نیویۆرك تایمز: ئایا ئیسلام بەرپرسیاری هێرشەكەی چارلی ئیبدووە؟

گۆڤاری چارلی ئیبدو بە شێوەی ڕەخنەئامێز و كۆمیدی ڕەخنەی لە زۆرینەی ئایینەكان دەگرت، بەڵام دواجار سێ‌ چەكدار لە رۆژی 7ی ئەم مانگە هەڵیانكوتایەسەری و روداوەكە بە كوژرانی 12 كەس كۆتایی هات، ئاماژەكانیش بۆ مەسیحی و جولەكەكان نین، بەڵكو بۆ ئیسلامییەكانن كە ئەو هێرشەیان ئەنجام دابێت.

نیكۆلاس كریستوف لە وتارێكدا لە رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاماژە بەوە دەكات، پرسیارێك دێـتە ئاراوە ئایا شتێك لە ئاینی ئیسلام هەیە ببێتە رێگایەك بۆ توندوتیژی و تیرۆر و نەهامەتی بۆ ژنان.

باسی ئەوەش دەكات، ئەم پرسیارە دەخرێتەڕوو بەهۆی ئەوەی مسوڵمانە دەمارگیرەكان شەڕ بە ناوی خودا دەكەن، لە تەقاندنەوەی میترۆكانی مەدرید لە 2004 كە بووە هۆی كوژرانی 191 كەس، لەگەڵ كوشتنی بە بارمتەگیراوەكان لە سیدنی ئوسترالیا لە مانگی ڕابردوو.

وتیشی: ساڵی ڕابردوو پەیوەندی دەمارگیری لە جیهانی ئیسلامیدا پەرەی سەند، دوای كوشتنی پارێزەرێكی پاكستانی بەرگریكار لە مامۆستایەكی زانكۆ كە سوكایەتی بە پێغەمبەر كردووە.

بەوتەی ئەو، ئەو هۆكارانەش بوونی پەیوەندی دەمارگیری و توندڕەوی ئیسلامی دیاریدەكەن بە هێرشەكەی چارلی ئیبدۆ، دوای ئەوەی بۆمبێك لە 2011 خرایە نێو گۆڤارەكەوە دوای بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی محەمەد (د.خ) و دواتریش كاریكاتێرێكی دیكەی پێغەمبەری بڵاوكردەوە.

دەشڵێت: ئەم رووداوانە وای لە ژمارەیەك لە خۆرئاواییەكان كردووە كە ڕووانینیان بۆ ئیسلام ئەوە بێت كە سروشتێكی توندڕەوی هەیە، بەڵام وا دەبینرێت ئەم رووانینە رووكەشیانە بێت و زۆر بیری لێ نەكرابێتەوە، چونكە ئەم تیرۆرستانە نوێنەرایەتی ئاین ناكەن، كە زیاتر لە 1 ملیار و 600 هەزار ئایندارن، لە پەیجەكانی توێتەر ئیدانەی ئەم هێرشانە كراوە، دەڵێن هێرشی توندڕەوەكان سوكایەتی بە پێغەمبەر كردووە زیاتر لە بڵاوكردنەوەی وێنەو كاریكاتێرەكان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.