Home » هەواڵ » عێراق » هەوڵێك بۆ زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت

هەوڵێك بۆ زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەكات: هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی ئیمزا بۆ زیادكردنی مووچەی فەرمانبەرانی پلە نزم لە ناو پەرلەمانتاران دەستی پێكردووە.

جەمال ئەلمەحمەداوی ؛ئەندامی كوتلەی فەزیڵە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق؛ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاندووە: “لە ئێستادا هەوڵی كۆكردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتاران دەدەین بۆ زیادكردنی بڕگەیەك لە بودجەی 2015 بۆ زیادكردنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی لە هەڕەمی وەزیفیدا پلەیان نزمە و مووچەیان كەمە”.

ڕاشیگەیاندووە: “ئەركێكی نیشتمانییە، بەو پێیەی نوێنەری گەلانی عیراق-ین و لە بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێری وڵاتداین، هەوڵی باشتركردنی گوزەرانی توێژێك بدەن، كە زۆرینەی مووچەخۆران و فەرمانبەران دەگرێتەوە”.

ئەڵمەحمەداوی جەختیشی كردۆتەوە: “پێویستە لە سەر حكومەت و پەرلەمان هەماهەنگی بكەن بۆ چاككردنی گوزەرانی فەرمانبەرە پلە نزمەكان و هاوڵاتیان”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.