Home » هەواڵ » عێراق » وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گەیشتە هەرێمی كوردستان

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گەیشتە هەرێمی كوردستان

ئێوارەی ئەمرۆ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گەیشتە هەرێمی كوردستان‌و لەلایەن وەزیری پیشمەرگەوە پێشوازی لێكرا، بڕیاریشە لەگەڵ بەپرسانی هەرێم دواینگۆڕانكاریەكانی جەنگ لەدژی داعش تاوتوێ‌ بكات.

بەپێی زانیاریەكانی پەیامنێری شارپرێس ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆرسۆلا ڤۆندێرلین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا سەردانی گەیشتە شاری هەولێرو لەلایەن مستەفای سەید قادر، وەزیری پێشمەرگەوە پێشوازی لێكراوە.

لەئێستادا وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەگەڵ مستەفای سەید قادر‌و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە لەكۆبوونەوەدایە‌و باسی جەنگی دژی داعش‌و چۆنیەتی مەشق‌و راهێنانەكانی پێشمەرگە لەلایەن سەربازانی ئەڵمانیاوە گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

بەوتەی پەیامنێری شارپرێس بڕیارە هەر ئەمشەو وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبێتەوەو دواین گۆڕانكارییەكان تاوتوێ‌ بكەن.

لەدوای دەستپێكردنی شەڕی دژی داعش لە سنورەكانی هەرێمی كوردستانەوە ئەمە دووەمین سەردانی وەزیری بەرگری ئەڵمانیایە بۆ هەرێمی كوردستان.

ئەڵمانیا یەكەم وڵات بوو كە ژمارەیەك پێشمەرگەی بانگهێشتی وڵاتەكەی كردبۆ مەشق پێكردنیان‌و راهێنانیان لەسەر ئەو چەكە نوێیانەی كە ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستانی ناردوە، هاوكات ژمارەیەك سەربازیشی راوانەی هەرێم كردوە بۆ مەشقكردن بە هێزەكانی پێشمەرگە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.