Home » هەواڵ » عێراق » چاوەڕوان دەكرێت پێوەندیەكانی بازرگانی لە نیوان عێراق و توركیا بەرز ببێتەوە
پێوەندیەكانی بازرگانی لە نیوان عێراق و توركیا

چاوەڕوان دەكرێت پێوەندیەكانی بازرگانی لە نیوان عێراق و توركیا بەرز ببێتەوە

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە ئێستە بەسەردان لە توركیایە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە چەندان فایلی هاوبەش تاوتوێ

دەكەن لەوانە ئەمنی و سیاسی و ئابووری، هاوكات وەزیری وزەی توركیا لە بەغدا لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق تاوتوێی هاریكاری بازرگانی هەدوو وڵات دەكەن.

بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغلو سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆ بووەوە و باسی ئەو هەڕەشانەیان كرد كە بۆسەر هەردوولادا هەیە و هۆكاری توندوتیژییەكانی ناوچەكەن بەتایبەتی عێراق و سووریا.

لەلایەكی تر لە كۆبوونەوەیەكی مەلاس محەمەد عەبدولكەریم وەزیری بازرگانی عێراق و تەنەر یۆڵدز وەزیری وزەی توركیا لە بەغدا باسی هاریكاری بازرگانی و ئابووری لە نێوان هەردوو وڵات كرا.

لە دیدارەكە باسی رۆلی لایەنی توركی كرا لە بەشداریكردن لە گرێبەستەكانی هێنانی مادە خۆراكییەكانی لە چوارچێوەی پسوولەی خۆراك بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەكرێت، لەپاڵ بانگهێشتنی كۆمپانیا توركییەكان لە كردنەوەی پێشانگە لە عێراق و بەشداریكردن لە تەواوكردنی ئەو پڕۆژانەی بەهۆی نەبوونی بودجەوە وەستاون.

لە ساڵی رابردوو قەبارەی ئالوگۆڕی بازرگانی لە نێوان عێراق و توركیا گەیشتە 16 ملیار دۆلار و چاوەڕوان دەكرێت بۆ ئەمساڵ و ساڵانی داهاتوو رێژەكە بۆ 20 ملیار دۆلار بەرز ببێتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.