Home » هەواڵ » عێراق » گرێبەستێكی نێوان عیراق و ڕوسیا ئاشكرادەبێت

گرێبەستێكی نێوان عیراق و ڕوسیا ئاشكرادەبێت

سەرچاوەیەك لە كەرتی پیشەسازی سەربازی ڕوسیا ئاشكرای دەكات: لە ساڵی 2014دا ڕوسیا گرێبەستێكی فرۆشتنی چەك و تەقەمەنی بە بەهای یەك ملیار دۆلار لەگەڵ عیراق ئیمزا كردووە.

بە پێی هەواڵێك، كە ڕۆژنامەی (ڤیدۆمۆستی)ی ڕوسی لە زاری سەرچاوەیەك لە كەرتی پیشەسازی چەكی وڵاتەكەیەوە بڵاویكردۆتەوە، لە ساڵی 2014 كاتێك سەعدون دلێمی ؛وەزیری پێشووی بەرگری عیراق؛ سەردانی ڕوسیای كردووە، گرێبەستێكی كڕینی چەك و ڕاجیمە و مووشەكی لەگەڵ ڕوسیا ئیمزا كردووە.

هەر بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، گرێبەستەكە بە بەهای یەك ملیۆن دۆلارە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشی كردووە: “ڕوسیا بەنیازە دوو بۆ سێ‌ بەشی لە ڕاجیمە و مووشەكی گراد و چەند تۆپێكی دورهاوێژی جۆری هاوتزر (میستا-بی) عەیار 125 میلیم و چەند هاوەنێكی جۆری (2 بی 11) و (2 بی 14) و 4 ڕاجیمە و مووشەك و قازیفەی جۆری (سولنتسیبیوك) بۆ عیراق بنێرێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.