Home » هەواڵ » عێراق » 100 سەرباز رەوانەی هەرێم دەكات وەزیری بەرگری ئەڵمانیا: داوامان لەبەغدا كردوە هاوكاری هەرێم بكات

100 سەرباز رەوانەی هەرێم دەكات وەزیری بەرگری ئەڵمانیا: داوامان لەبەغدا كردوە هاوكاری هەرێم بكات

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت كە داوایان لەحكومەتی بەغدا كردوەهاوكاری هەرێمی كوردستان بكات، ئاشكراشی كرد كە وڵاتەكەی 100 سەرباز رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ راهێنان‌و مەشقكردن بەهێزەكانی پێشمەرگە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوانی هاوبەشدا لەگەڵ مەسعود بارزانی كە لەپیرمام بەڕێوەچوو ئۆرسۆلا ڤۆندێر لیۆن وەزیری بەگری ئەڵمانیا رایگەیاند”من بەئەنقەست هاتومەتە ئێرە تا بزانم سەركەوتنەكان بەكوێ‌ گەیشتوون، بۆ ئەوەی پێكەوە هاوكار بین لەپێشخستنی پەیو‌وەندییەكان”.

لەلای خۆشییەوە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا وتی: “ئەمرۆ هاتومەتە هەولێر تا بزانم سەركەوتنەكان بەكوێ‌ گەیشتوون، بۆ ئەوەی پێكەوە هاوكار بین لەپێشخستنی پەیو‌وەندییەكان، هەر ئەمڕۆش لەبەغدا بووم لەچوارچێوەی كۆمەك و هاوكارییەكانمان باسمان لەوە كرد، كەچۆن هاوكاری هەرێمی كوردستان بكەین”.

ئۆرسۆلا ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەوەی گرنگ بوو هەم لێرە لەهەرێمی كوردستان و هەم لەبەغداش هەموو لایەك كۆك بوون لەچۆنێتی جەنگ دژی داعش، دژی ئەو گروپەی كەدەیەوێت هەموو ئازادییەكان بخاتە ژێر پێی خۆیەوە.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا وتیشی” خۆم و پەرلەمانتارە ئەوروپییەكانی یاوەرم، رێزێكی زۆرمان بۆ پێشمەرگە هەیە، ئەوە جگە لەوەی ئازایانە شەڕدەكەن، هەروەها پەنای نزیكەی دوو ملیۆن ئاوارەو پەناهەندەشیان داوە”.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئەوەشی خستەڕوو كە هاتون بۆ راهێنان بەهێزی پێشمەرگە و بۆئەو مەبەستەش 100 راوێژكارو راهێنەر دەنێرن بۆ هەرێمی كوردستان، جەختیشیكردەوە كە ئەوان لەكاتی خۆیدا دەزانن كە پێشمەرگە چی پێویستە.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا وتیشی: “بۆ ئێمە پێكەوە كاركردن و یەك پارچەیی خاكی عێراق گرنگە، ئەمڕۆش بۆئەو مەبەستە گوێمان لەوتەی ئەرێنیی بوو لەو بارەیەوەو پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا بەئاقارێكی زۆرباش گەیشتوون”.

لەبارەی روداوەكەی فەرەنساشەوە ئۆرسۆلا رونیكردەوە كە روداوەكەی پاریس ئەوەی دەرخست كەداعش پەیوەندی بەهەمووانەوە هەیە، هەر بۆیەش وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەوروپا كۆبونەوە و بڕیاری ئەوەیاندا كەرێگریی بكەن لەو گروپ و كەسە توندرەوانەی لەئەوروپا دەژین و نەهێڵن بگەنە عیراق و سوریا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.