Home » هەواڵ » جێهان » 50 سەركردەی وڵاتان بەشدارن خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی فەڕەنسا لەدژی رووداوەكەی پاریس بەردەوامە

50 سەركردەی وڵاتان بەشدارن خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی فەڕەنسا لەدژی رووداوەكەی پاریس بەردەوامە

وەك كاردانەوەیەك لەدژی هێرشكردنە سەر گۆڤاری شارلی ئیبدۆ‌و ناڕازیەتی دەربڕین دژی ئەو كردەوەیە بە بەشداری 50 سەكردەی وڵاتانی جیهان گەورەترین خۆپیشاندان لەفەڕەنسا دەستپێكرد.

ئێوارەی ئەمرۆ وەك كاردانەوەیەك لەدژی هێرشكردنە سەر گۆڤاری شارلی ئیبدۆ‌و ناڕازیەتی دەربڕین دژی ئەو كردەوەیە خۆپیشاندانی سەرتاسەری هاوڵاتی فەرەنسا‌و خەڵكی بیانی دەستپێكرد‌و رەوەندی كوردیش لەو ولاتە بە ئاڵای كوردستانەوە بەشداریانكرد.

لەو خۆپیشاندانەدا كە فرانسۆ هۆلاند‌و 50 سەكردە‌و سەرۆكی وڵاتانی جیهان تیایدا ئامادەبوون بەتوندی ئیدانەی هێرشەكردنە سەر گۆڤاری شارلی ئیبدۆ كرا‌و چەندین دروشم لەدژی توندڕەوانی جیهان بەرزكرایەوە.

خۆپیشاندانەكە تائێستاش لە رێوشوێنێكی ئەمنی توند‌وتۆڵدا لەبەردەم كۆشكی كۆماری ئەو وڵاتە بەردەوامە، وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بەشداری ئەو خۆپیشاندانەی كردوە.

رۆژی چوار شەممەی رابردوو چەند چەكدارێك هێرشیان كردە سەر رۆژنامەی شارلی ئیبدۆو لەئەنجامدا 12 كەس كوژران، كە دواتر ئەو ئاڵۆزییە لەفەرەنسا بەردەوانی هەبوو تا رۆژی چوار هەینی‌و بەكوژرانی 17 كەس كۆتایی هات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.