به پێى ڕ‌اپۆرتێكى ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ، له سه‌ره‌تاى ساڵى 2015 ڕێكخراوى داعش نزیك به 400 مێردمنداڵى خوار ته‌مه‌نى 18 ساڵى هێناوه‌ته ناو ڕیزه‌كانى خۆیه‌وه. ئه‌م كاره‌ش ئه‌كرێت له پێناو په‌روه‌رده كردنى نه‌وه‌یه‌كى نوێ له‌سه‌ر بیر و باوه‌ڕ و بنه‌ماكانى بیركردنه‌وه‌ى ڕێكخراوى داعش. هه‌ر به پێى ڕ‌اپۆرتێكى دیكه‌ى ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ڕێكخراوى داعش بۆ هێرشكردنه سه‌ر شارى كۆبانێ یه‌كه‌یه‌كى پێك هاتو له 140 منداڵى دروست كردبو كه سه‌رجه‌میان له خوار 18 ساڵه‌وه بون تا هاوكارى هێزه‌كانى دیكه‌ی ڕێكخراوى داعش بكه‌ن.
سه‌ره‌تا
سود وه‌رگرتن له مێرد منداڵان بۆ تیرباران كردنى دیله‌كان له لایه‌ن ڕێكخراوى داعشه‌وه جۆرێك له نیگه‌رانى له سه‌ر ئاستى جیهانى لێ كه‌وته‌وه. یه‌كه‌مین وێنه‌ى ڤیدیۆیی كوشتن له ساڵى 2015 له ڕێگه‌ى مێرد منداڵێكى 10 ساڵه‌وه ئه‌نجامدرا به چه‌ك له جۆرى ده‌مانچه به تۆمه‌تى سیخوڕ‌ى كردن بۆ ئاژانسی هه‌واڵگرى ڕوسیا. ئه‌وه‌نده‌ى نه‌خایاند كه ڕێكخراوى داعش وێنه‌یه‌كى ڤێدیۆیی دیكه‌ى بڵاو كرده‌وه كه مێرد منداڵێك له كاتى وتنى الله ئه‌كبه‌ر كه‌سێك ئه‌كوژێت كه تۆمه‌تبار بو به سیخوڕ‌ى كردن بۆ ئاژانسی هه‌واڵگرى وڵاته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
پڕۆژه‌ى نه‌وه دلێرهكانى خه‌لافه‌ت
به‌ر پرسانى ئه‌م پڕۆژه‌یه له ناو ڕێكخراوى داعش ڕێگه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌كار ئه‌هێنن به ئامانجى ڕ‌ازى كردنى مێردمنداڵان بۆ په‌یوه‌ست بون به ڕێكخراوى داعش، زۆرینه‌ى ئه‌و منداڵ و مێردمنداڵانهش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه یا له نزیكی پێگه سه‌ربازییه‌كانى ڕێكخراوى داعش ژیان ئه‌به‌نه‌سه‌ر یاخود به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام سه‌ردانى مزگه‌وت ئه‌كه‌ن. ئه‌ڵبه‌ته ڕێكخراوى داعش بۆخۆشی به شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ لهههوڵایه تا خێزانه‌كان بهێنیته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ى كه پێویسته منداڵه‌كانیان بنێرنه سه‌ربازگه‌كان تا فێرى مه‌شقى سه‌ربازى ببن. شایانى باسه كه ڕێكخراوى داعش زیادتر ئه‌و مێرد منداڵانه ئه‌كاته ئامانج كه توندخو و به‌د ڕه‌فتارن. ئه‌و خوڵانهى كه بۆ ئه‌و منداڵ و لاوانه‌ش ئه‌كرێته‌وه دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر دو به‌ش دا، (شه‌رعى و سه‌ربازى)، خوله شه‌رعییه‌كان تایبه‌ته به ئاماده‌كردنى لاوه‌كان له ڕ‌وى بیروباوه‌ڕه‌وه و سه‌ربازییه‌كانیش تایبه‌ته به مه‌شق پێكردنیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى. ڕێكخراوى داعش زۆر جار بۆ ڕاكێشانى سه‌رنجى منداڵه‌كان، پاره و چه‌كیان ئه‌ده‌نێ و فێرى لێخوڕنى ئۆتۆمبیلیان ئه‌كه‌ن.
ڕهوشهكانى گۆڕینی بیرى مێرد منداڵان
ڕێكخراوى داعش سه‌ربارى به‌كار هێنانى ڕه‌وشی شۆردنه‌وه‌ى مێشك، ڕه‌وش گه‌لێكى پێشكه‌وتوش به‌كار ئه‌هێنێت له كاتى قسه كردن له‌گه‌ڵ مێردمنداڵ و لاوان‌دا و زیادتر ئه‌و كه‌سانه ئه‌كاته ئامانج بۆ كارى خۆكوژى كه ته‌مه‌نیان ئه‌كه‌وێته نێوان 10 و 18 ساڵه، ئه‌و ته‌مه‌نه‌ى كه زیاتر كه‌سه‌كه تیایدا له‌ڕوى ده‌رونزانییه‌وه هه‌ڵه‌شه و سه‌ركێشه و ئه‌یه‌وێت بونى خۆى بسه‌لمێنێت. شایانى باسه كه به‌ر له رێكخراوى داعش، ڕێكخراوى ئه‌لقاعیده به كارى شۆردنه‌وه‌ى مێشكى منداڵ و لاوان هه‌ستاوه. ڕێكخراوى داعش له سه‌ربازگه‌كانى دا ئه‌و مێرد منداڵانه به‌شدارى پێ ئه‌كات له خولگهلێكى تایبه‌ت له ژێر ناوى (خولى به‌چكه شێران) له پێناو گۆڕینی چۆنیه‌تى بیركردنه‌وه‌یان تا ئاسانتر قبوڵى ئه‌وه بكه‌ن كه كه‌سێك بكوژن یاخود كارێكى خۆ كوژى ئه‌نجام بده‌ن. ڕێكخراوه‌ى داعش زیاتر كار له‌سه‌ر به‌كار گرتنى ئه‌و مێردمنداڵ و لاوانه ئه‌كات كه ته‌مه‌نیان ده‌كه‌وێته نێوان (13- 17) ساڵییه‌وه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك له‌وانه:
- ئاسانى شۆردنه‌وه‌ى مێشكیان به تایبه‌ت ئه‌و مێرد منداڵانه‌ى كه دایك و باوكیان له ده‌ست داوه به هۆى شه‌ڕه‌وه.
- ئاسانى له هاتوچۆ و گومان نه‌كردن لێیان له كاتى جێگۆڕكێ و نزیك بونه‌وه له شوێنه هه‌ستیار و به ئامانج كراوه‌كان.
- ئاسانى به‌كارهێنانیان بۆ گواستنه‌وه‌ى بۆمبى چێنراو و چاودێرى و گواستنه‌وه‌ى زانیارى و ئه‌نجامدانى كارى خۆكوژى.
هۆكارى په‌نابردنه به‌ر مێرد منداڵان
به پێى زانیارییه‌ك، كه‌مبونه‌وه‌ى ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه په‌یوه‌ست بون به‌ڕێكخراوى داعش له سێ مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2015 له سه‌رتاسه‌رى جیهانه‌وه هۆكارى سه‌ره‌كى بوه بۆ بایه‌خ دان به سود وه‌رگرتن له مێرد منداڵان بۆ كارى جیهادی. جێگه‌ى ئاماژه پێدانه كه منداڵ ده‌توانرێت ئاسانتر كارى تێبكرێت و بیروبۆچونى بگۆڕدرێت و هه‌ر وه‌ك هێزێكى یه‌ده‌گه كه ئه‌گه‌ر له ئێستاشدا نه‌بێت ده‌توانرێت له داهاتوییهكى نزیكدا سودى لێ وه‌ربگیرێت. سه‌ربارى ئه‌و زانیارییانه ڕێكخراوى داعش سود له مێرد منداڵان وه‌رئه‌گرێت بۆ كارى خۆكوژى و دروست كردنى قه‌ڵغانى مرۆیی له كاتى هێرشی فڕۆكه‌كانى وڵاتانى هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تى وڵاته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا. به‌كار هێنانى منداڵ له لایه‌ن رێكخراوى داعش له چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى پڕكردنه‌وه‌ى كه‌لێندا به‌كار ئه‌هێنرێت.
ڕێكخراوى داعش شارى ڕقه له سوریا وه‌ك نێوه‌ندى مه‌شق كردن به منداڵه‌كان به‌كار ئه‌هێنێت و تایبه‌ته به‌و مێرد منداڵانه‌ى كه له شاره‌كانى سوریا و عێراقه‌وه ڕه‌وانه ئه‌كرێت بۆ شارى ڕقه وه‌ك سیاسه‌تى جیاكردنه‌وه و دورخستنه‌وه‌ى مێرد منداڵانه‌كان له خێزانه‌كانیان. بۆ ڕێگه گرتن له هه‌ڵهاتنى مێرد منداڵان له سه‌ربازگه‌كان چه‌ند ڕێگه‌چاره‌یه‌ك به‌كار ئه‌هێنرێت له‌وانه :
- ده‌ستدرێژى سێكى بۆ سه‌ر منداڵه‌كان.
- هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن له دایك و باوكى مێرد منداڵان.
ڕێگه‌كانى بهكارگرتنى مێرد منداڵان
- دابین كردنى بڕێك موچه بۆ مێرد منداڵان تا له‌و رێگه‌یه‌وه هاوكارى خێزانه‌كانیان به‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه هه‌ندێك خێزان ناچاره كه منداڵه‌كانى بنێرێت بۆ سه‌ربازگه‌كانى ڕێكخراوى داعش تا له‌ڕێگه‌ى موچه‌كه‌یه‌وه بتوانێت بژی.
- پێدانى پێگه‌یه‌ك به مێرد منداڵان تا هه‌ست به خۆیان بكه‌ن له ڕێگه‌ى هه‌ڵگرتنى چه‌ك و له‌به‌ر كردنى جلى سه‌ربازى تایبه‌ته‌وه.
- هێنانى منداڵ تا له نزیكه‌وه پڕۆسه‌كانى سه‌ربڕین و ڕه‌جم كردنى ژنان و بڕینی ئه‌ندامانى جه‌سته ببینێت بۆ شكاندنى به‌ربه‌ستى ترس تیایاندا.
- پێدانى نازناوى سه‌ركرده‌كانى رێكخراوى داعش به مێردمنداڵه‌كان وه‌ك ئه‌بو ته‌ڵحه و ئه‌بو قه‌عقاع.
- هه‌ڵگرتنى په‌رچه‌م و وتنه‌وه‌ى سرودى حه‌ماسی.
هۆكاره‌كانى بهكارگرتنى مێرد منداڵان
- به‌جێهێشتنى میراتێكى خوێناوى و توند بۆ چه‌ندین و چه‌ند ساڵى دواتر.
- ئه‌توانرێت منداڵ زودتر و باشتر له‌چاو گه‌وره‌كاندا مێشكى بشۆردرێته‌وه و ئاماده بكرێت .
- به‌كار هێنانى مێرد منداڵان له پڕۆسه‌كانى پاسه‌وانى و خزمه‌ت كردن به سه‌ركرده‌كانى ڕێكخراوى داعش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه گومان ناكرێت له دڵسۆزیان.
- ئه‌و جێگهیانهى كه منداڵ تێى ده‌چێت بۆ ئه‌نجامدانى كارى خۆكوژى ، گه‌وره‌كان ناتوانن لێى نزیك ببنه‌وه.
- منداڵ ئه‌توانێت باشتر سۆزى گه‌وره‌كان به‌لاى خۆیدا ڕابكێشێت و نابنه جێگه‌ى گومان له كاتى جێگۆڕكێ دا.
- كه‌م بونه‌وه‌ى ژماره‌ى په‌یوه‌ست بوه‌كان به رێكخراوى داعش و پێویستى رێكخراو به چه‌كدارى زیادتر.
جیهادییه مێیینه‌كان
مێینه‌ش هه‌ر وه‌ك مێرد منداڵه‌كان به كار ئه‌هێنرێن بۆ ڕاكێشانى چه‌كدارى زیاتر له هه‌ردو ڕه‌گه‌زى نێر ومێ. ئه‌ركی مێیینه‌كان دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر دو بوارى شه‌ڕكردن و ڕاگه‌یاندن دا. هۆكارى سه‌ره‌كى ڕو كردنى ڕێكخراوى داعش له بهكارگرتنى مێینه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاریگه‌رییه‌ى كه هه‌یانه له ڕاكێشانى چه‌كدارى نوێ دا به تایبه‌ت ڕه‌گه‌زى نێر.
دواى ئه‌و ههڵایهش كه دروست بو له‌سه‌ر جیهادى نیكاح، ڕێكخراوى داعش هه‌ستا به دروست كردنى دو یه‌كه به‌ناوه‌كانى (خه‌نسا) و (دایكی ڕێحان)، ئه‌م كاره‌ش به كارێكى پێشه‌نگ دانرا له كارى جیهادی دا به‌و پێیه‌ى كه ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مین جار بو كه ڕه‌گه‌زى مێیینه به‌شدارى ڕاسته‌وخۆ له كارى جیهاد دا بكات. به پێى زانیارییه‌كانیش تا ئێستا نزیك به 500 مێیینه له ئه‌وروپاوه په‌یوه‌ندییان كردووه به ڕێكخراوى داعش. شایانى باسه كه بۆ یه‌كه‌مین جار جیهادى نیكاح له‌دواى فه‌توایه‌كى بانگخوازێكى ئیسلامى به‌ناوى محه‌مه‌د عه‌ریفی كه‌وته به‌ر باس و خواس كه له سه‌ر پێگه‌ى تویته‌ر بڵاوى كرده‌وه و تیایدا وتبوی : هاوسه‌رگیرى نیكاح ، كه ئافره‌تێكى موسوڵمانى ته‌مه‌ن زیادتر له 14 ساڵ پێى هه‌ڵ ئه‌سێت له‌گه‌ڵ موجاهیدێكى سوری ، له ڕ‌وى شه‌رعه‌وه ڕه‌وایه ، ئه‌م هاوسه‌رگیرییه ته‌مه‌نى چه‌ند كاتژمێرێك ئه‌بێت تا بوار بڕه‌خسێنێت بۆ موجاهیدهكانى دیكه تا ئه‌وانیش هاوسه‌رگیری بكه‌ن. ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه هیممه‌تى موجاهید به‌رز ئه‌كاته‌وه و پێویستیشه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه جیهاد ئه‌كات ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات تا بچێته به‌هه‌شت .
ده‌ره‌نجام
دواى گرتنه به‌رى ڕێوشوێنى ئه‌منى توند له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه سه‌رچاوه‌ى مرۆیی ڕێكخراوى داعش بون و دواى ئه‌وه‌ش كه ڕێكخراوى داعش له چه‌ند به‌ره‌یه‌ك له سوریا و عێراق دوچار به شكستى گه‌وره بون و زۆرێك له چه‌كداره‌كانى له‌سه‌ر ده‌ستى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل و هێزى پێشمه‌رگه و بۆردومانى فڕۆكه‌كان كوژران، ڕێكخراوى داعش له ڕ‌وى ژماره‌وه ڕ‌وى له‌كه‌م بونه‌وه كردوه، ئه‌مه‌ش پاڵًى به رێكخراوى داعشه‌وه نا تا كه‌مى ژماره‌ى چه‌كداره‌كانیان به مێردمنداڵ و مێیینه پڕ بكه‌نه‌وه. به‌م كاره‌ش جگه‌له پڕكردنه‌وه‌ى جێگه‌ى چه‌كداره كوژراوه‌كان ڕێكخراوى داعش سه‌رمایه گوزراى ئه‌كات له‌سه‌ر نه‌وه‌یه‌ك كه له ته‌مه‌نى 7 ساڵییه‌وه له‌برى ئه‌وه‌ى یارى به پۆب بكات، یارى به سه‌رى بڕدراوى دیله‌كان ئه‌كات.