Home » هەواڵ » کوردستانی »  لێژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە قەندیلەوە رەوانەی سووریا دەكرێت
موراد کاراییلان. ئه ندامی كۆنسەی سەرۆكایەتیی پەكەكە

 لێژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە قەندیلەوە رەوانەی سووریا دەكرێت

لە كانتۆنی جەزیرەی رۆژئاوای كوردستان كە پارتی یەكێتیی دیموكرات “پەیەدە” حوكمی دەكات، گەندەڵی دەستی پێ كردووە و كۆنسەی سەرۆكایەتیی پەكەكەی تووشی نیگەرانی كردووە، بۆیە لێژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە قەندیلەوە رەوانەی سووریا دەكرێت بۆ بەدواداچوونی گەندەڵییەكان و لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە.

بەرپرسێكی سەربازیی”پەیەدە” بە په‌یامنێران راگەیاند “بەداخەوە گەندەڵی ئەزموونی كوردانی رۆژئاوایشی گرتەوە و لە كانتۆنی جەزیرە، جۆرەها گەندەڵی كراوە و كەسانێك دەسەڵاتی خۆیان خراپ بەكار دێنن و كار بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان و دەوڵەمەندبوون دەكەن”.

لەبارەی جۆری گەندەڵییەكان، سەرچاوەكە كە خۆی یەكێكە لەوانەی بەتوندی دژی گەندەڵییەكان دەوەستێتەوە، دووپاتی كردەوە “گەندەڵییەكان لە قاچاخچێتی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات، دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی خەڵك، فەرمانگەكانی پێشووی حكوومەتی سووریا و بەشێكی زۆر لەو زەوییانەی موڵكی حكوومەت بوون، ئەمەیش هەر لە ئێستەوە دیمەنێكی نەشیاو دەبەخشێتە ئەزموونی كورد لە رۆژئاوا”.

بەپێی سەرچاوەیەكی تایبەتی “وشە” كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، باس لە “دەستبەسەركردنی ئەكرەم حەسۆ هاوسەرۆكی كانتۆنی جەزیرە بەهۆی گەندەڵییەوە دەكرێ” بەڵام هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی ئەم زانیارییەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

گەندەڵییەكانی رۆژئاوای كوردستان و بەتایبەت كانتۆنی جەزیرە، لێكدانەوەی جیاوازی لە ناوەندی سیاسیی و حزبەكانی رۆژئاوادا بۆ دەكرێت و ژمارەیەك لە حزبەكانی ناكۆك لەگەڵ “پەیەدە”، باس لەوە دەكەن ئەو دەنگۆیە سیناریۆی پەكەكەیە و دەیانەوێ سەرنجی دەوروبەر بەوە رابكێشن كە ئەوان دژی گەندەڵی دەوەستنەوە و رێگری لێ دەكەن. بەڵام بۆچوونی تریش هەیە پێی وایە گەندەڵییەكان كراون و بەرێژەی زۆر دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی “كەسی” بەكار هاتووە.

ئەوانەی پاڵپشتی بۆچوونی دووەم دەكەن، دەڵێن “بێگەردی كادرانی پەكەكە پێشتر لە شاخ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هیچ سامانێكیان لەبەردەست نەبووە تا گەندەڵی پێوە بكەن، ئێستە كە بەرژەوەندی هاتووەتە ئاراوە، روودانی گەندەڵی و قۆستنەوەی دەسەڵات بۆ كاری تایبەت چاوەڕوان كراوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.