Home » هەواڵ » جێهان » کارنامەی حیزبەکان لەبارەی سیستمی حکومڕانی تورکیا
لۆگۆی چوار حیزبە سەرەکییەکەی تورکیا

کارنامەی حیزبەکان لەبارەی سیستمی حکومڕانی تورکیا

هەڵبژاردنی تورکیا نزیکبووەتەوە و چاوەڕوانییەکانی خەڵکی ئەو وڵاتەش بەسەر چەند سێکتەر و بوارێکدا دابەشبوون.

لەبەرامبەردا ئەو حیزبە سیاسییانەی بەشداری هەڵبژاردن دەکەن دەیانەوێ ئەو خواستانەی خەڵک بقۆزنەوە و وەک کارنامەی هەڵبژاردن خستوویانەتەڕوو.
کرێنشینی، خانەنشینی، هاوکاریکردنی هەژاران، بوارەکانی پەروەردە، رەوشی ئابووری تورکیا، پڕۆژەکانی تەندروستی چ گۆڕانکارییەک چاوەڕێیان دەکات؟
کارنامەی چوار حیزبە سەرەکییەکەی پەرلەمانی تورکیا تەواوبووە و یەکێک لە بەڵێنەکانیش کە گەنگەشەی بەدوای خۆیدا هێناوە، پرسی سیستمی حکومڕانی تورکیایە.
کارنامەی حیزبەکان لەبارەی سیستەمی سەرۆکایەتییەوە:
پارتی داد و گەشەپێدان AKP
لەم هەڵبژاردنەدا AKP داوا لە خەڵک دەکات پشتیوانیان بکەن بۆ ئەوەی رێژەی پێویست لە کورسی بەدەستبهێنن و توانای گۆڕینی دەستووری تورکیایان هەبێت.
لەنێو کارنامەی AKP شدا بڕگەیەکی تایبەت بە سیستمی سەرۆکایەتی کراوەتەوە و تێیدا هاتووە: ئێمە وەکو AKP، لەو بڕوایەداین کە لەرووی گونجان لەگەڵ دیموکراسی هیچ جیاوازییەک لەنێوان سیستمی پەرلەمانی و سیستمی سەرۆکایەتیدا نییە، هەروەک چۆن لە هەردوو سیستەم نموونەی خراپیش هەن. بەڵام لەچوارچێوەی روانگەکەمان بۆ تورکیای نوێ سیستەمی سەرۆکایەتی مۆدێلێکی بەڕێوەبەری گونجاوترە بۆ تورکیا .
پارتی گەلی کۆماری CHP
لە کارنامەی هەڵبژاردنی CHPدا هاتووە، کە دژی سیستەمی سەرۆکایەتی دەوەستنەوە و پێداگرن لەسەر درێژەدان بە سیستەمی پەرلەمانی.
CHPبەڵێنی ئەوە دەدات کە سیاسەتی جیاکردنەوەی هێزەکان پتەودەکات و بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش بەڵێندەدات
لە کارنامەکەی CHP دا لەژێر ناونیشانی سەرۆککۆماری بێلایەن ئاماژە بەوە کراوە کە دەسەڵاتەکانی سەرۆککۆمار سنوورداردەکەن.
پارتی نەژادپەرستی تورک MHP
لە کارنامەی هەڵبژاردنی MHP ئاماژە بەوە کراوە کە لە کاتێکدا گەنگەشەی سیستەمی سەرۆکایەتی هەیە، ئەوان لایەنگری لە سیستەمی پەرلەمانی دەکەن.
لە بەشی رێککەوتنی کۆمەڵایەتی نێو کارنامەی MHPدا باس لەوە کراوە، کە بەهیچ شێوەیەک قبووڵی گۆڕینی دەستووری تورکیا ناکەن.
لە کارنامەکەدا هاتووە: بەتەواوی دژی ئەوەین جگە لە تورکی بە هیچ زمانێکی دیکە بخوێندرێ، هەروەها دژی زمانی دیکە و دەرفەتتدانین بە دروستبوونی دەوڵەتی کولتووری دیکە، هەروەها دژی داننانین بە ناسنامەی ئیتنیکی دیکە و دروستبوونی چەند پێکهاتەیەکی سیاسین .
هەروەها جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، پشتیوانی سیستەمێکی پەرلەمانی دەکەن کە دەوڵەتی یەکگرتووی تورکیا بە بنەما دەگرێت، کۆتایی بە رێوشوێنەکانی بەندکردنی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانمان لە قشڵە و قەرەقۆڵەکان دەهێنین، ریشەی تیرۆر و جوداخوازان دەردەهێنین، سەوداکردن لەگەڵ تیرۆر و (پرۆسەی ئیهانەکرد) کە مەبەستیان پرۆسەی ئاشتییە- هەرچی زووە کۆتایی پێدەهێنین.
پارتی دیموکراتی گەلان HDP
لە کارنامەی HDP بەمشێوەیە باسی دەستووری نوێ کراوە: دەستوورێکی سڤیل دەبێت، خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی بۆ هەموو شوێنێکی تورکیا دەستەبەردەکەین، پارێزگار و سەرجەم بەڕێوەبەرە خۆجێییەکان لەرێگەی هەڵبژاردنەوە دستبەکاردەبن، ئێمە کەس بەڕێوە نابەین، بەڵکو خۆیان خۆیان بەڕێوەدەبەن. بۆ ئەو حیزبانەی کە پەیڕەوی لە سیستمی هاوسەرۆکایەتی دەکەن، هەر کاتێک دەسەڵات بگرنەدەست سیستەمی هاوسەرۆکایەتی دەهێنینە پێشەوە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، ئەو هەموو خۆپیشاندانانە بە رەوا دادەنرێن کە بۆ داواکاردنی ماف ئەنجامدەدرێن، کۆتایی بە دەزگای وەک ژیتەم دەهێنرێ، ئەشکەنجەدان وەک تاوان دژی مرۆڤ دەژمێردرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.