Home » هەواڵ » کوردستانی » دیوانی چاودێری دارایی گەندەڵیەکی ئاشکرا کرد
لۆگۆی دیوانی چاودێری دارایی

دیوانی چاودێری دارایی گەندەڵیەکی ئاشکرا کرد

بەپێی نوسراوی ژمارە(١٩٤)ی دیوانی  چاودێری دارایی کە کۆپیەکی دەستی په‌یامنێری ئێمه کەوتووە، ھادی چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ئەوەی خستۆتەروو لە ئەنجامی کاری دەستەکانی دیوانی چاودێری دارایی لەسەر وەزارەت و داموو دەزگا حکوومیەکان بۆیان دەرکەوتووە کەمتەرخەمی و لادان ھەیە لە یاسای ژمێریاری گشتی.

لە نوسراوەکەدا ئەوە ھاتووە: ژمارەیەک لە یەکە ژمێریاریەکان پابەند نین بە تۆمار و  ئیستیمارەی تایبەت بە  ژمێریاری و پارە خەرجکردن و زۆرێک لە یەکەکانی ژمێریاری بە بیانوی ئەوەی لە کۆمپیوتەر خەزنکراون ئەو تۆمارانەیان نیە.

دیوانی چاودێری دارایی جەختی کردۆتەوە ئەو کارە جێگەی قبوڵکردن نیە، چونکە لە خەزنی کۆمپیوتەردا بواری گۆڕین و دەستکاریکردنی خەرجیەکان ئاسانە.

لەکاتێکدا بەپێی یاسای ژمێریاری گشتی ژمارە٢٨ی ھەمواکراو تۆمارەکانی ژمێریاری و خەرجی و داھات  لە لایەن وەزارەتی دارایی بە مەرکەزی چاپ دەکرێت، بەڵام دیوانی چاودێری دارایی ئاشکرای کردووە ژمارەیەک یەکە ژمێریاریەکان ئەو ئیستیمارانە بە کۆمپیوتەر دروست دەکەن،بۆیە دیوانی چاودێری دارایی ئەو کارە بە نایاسایی دەزانێت  و داوای راگرتنی دەکات.

لە بەڵگەکاندا دیوانی چاودێری دارایی دەیان تۆمار و ئیستیمارەی خستۆتەروو کە یەکەکانی ژمێریاری کاری نایاساییان بەرامبەر کردوون و پابەند نەبوونە پێوەیان، لەوانە تۆمارەکانی داھات، مووچە، سندوق، خەزینە، داھاتی کۆتایی، پێشینە کان، کەلوپەل و دەیانی تر

پاش ئەوەی دیوانی چاودێری دارایی حکوومەت لەو پرسە ئاگادار دەکاتەوە، ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوێک ئاگاداری ھەموو وەزارەت و فەرمانگەکان دەکاتەوە ئەو کەمتەرخەمیە رابگرن و پابەند بن بە یاسای ژمێریاری گشتی

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.