Home » هەواڵ » عێراق » خۆپیشاندان دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزرای لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی عیراق دەستی پێكرد
خۆپیشاندان له عیراق

خۆپیشاندان دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزرای لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی عیراق دەستی پێكرد

ئەمڕۆ هەینی لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی عیراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزرای و بۆ پشتگیری لە پڕۆژە چاكسازیەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق خۆپیشاندان دەستی پێكرد و لە پارێزگای میسان-یش خۆپیشاندەران داوای دورخستنەوەی وەزیری دارایی لە پۆستەكەی و لێپرسینەوە لە بارزانی دەكەن.

بە گوێرەی هەواڵێك، كە ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز) بڵاویكردۆتەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بە سەدان خۆپیشاندەر لە ناوەڕاستی شاری عەمارە ڕژاونەتە سەر شەقامی دیجلە و داوای چاكسازی لە سیستمی دادوەری و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان دەكەن.

بە وتەی پەیامنێری ماڵپەڕەكە، خۆپیشاندەران داوای دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری ؛وەزیری دارایی عیراق؛ لە پۆستەكەی دەكەن و داواش دەكەن، كە لێپرسینەوە لە مەسعود بارزانی بكرێت لە سەر فرۆشتنی نەوتی كەركوك.

ئەمە لە كاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ لە شاری بەغدا، ناسڕیە، بەعقوبە، بابل، زیقار، واست، دیالە و بەسڕە و زۆرێك لە شار و شارۆچكەكانی عیراق هاوڵاتیان ڕژاونەتە سەر شەقامەكان و داوای چاكسازی و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان دەكەن.

 

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.