Home » هەواڵ » عێراق » دەسەڵاتی دادوەری عێراق لەسەر گەندەڵی ناوی 29 بەرپرسی بڵاوکردەوە
دادوەری فیدراڵی عێراق

دەسەڵاتی دادوەری عێراق لەسەر گەندەڵی ناوی 29 بەرپرسی بڵاوکردەوە

دەسەڵاتی دادوەری فیدراڵی عێراق ناوی 29 بەرپرسی تۆمەتباری بڵاوکردەوە کە لەلایەن دەستەکەوە داواکراون بۆ لێپێچینەوە لەو گەندەڵیانەی کردوویانە.

دەسەڵاتی دادوەری فیدراڵی عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ئەنجوومەنی راوێژکاری دەسەڵاتی دادوەری عێراق ناوی 29 بەرپرس ئاشکرادەکات کە تۆمەتبارن بەگەندەڵی و دەبێ بچنە بەردەم دادگا بۆئەوەی لێکۆلینەوەیان لەگەڵدا بکرێت .

بەگوێرەی بەیاننامەکەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق كە 20-8-2015 بڵاویكردەوە، ناوی 24 بەرپرس لەژێر دەستی لیژنەی لێکۆڵینەوەدان بۆئەوەی دڵنیابن لەو کارانەی کە کردوویانەو گەندەڵییەکانیان بەسەردا ساخبووەتەوە.

ئەو ناوانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراق بڵاوکراونەتەوە، پۆستەکانیان بریتین لە وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆکی دەستە تایبەتییەکان و موڵکداری و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.

ناوی بەرپرسە تۆمەتبارەکان:

1- عبد الفلاح السودانی/ وەزیری پێشووی بارزگانی

2- احمد شیاع البراك/ سەرۆكی پێشووی دەستەی داواكاری موڵكیەت

3- لۆی حاتم العرس/ وەزیری پێشووتری گواستنەوە

4- حازم كگران الشعلان/ وەزیری پێشووتری بەرگری

5- ایهم السامرائی/ وەزیری پێشووتری كارەبا

6- احمد مرتچی الزهیری/ وەزیری پێشووتری گواستنەوە

7- سوسن علی الشریفی/ وەزیری پێشووتری كشتوكاڵ

8- حاتم كاڤم المیاحی/ سەرۆكی دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی

9- اللوا‌و فارس البیاتی/ بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی وزەی كارەبا

10- سوسن جاسم التمیمی/ بەڕێوەبەری پێشووی گشتی بودجە و پڕۆگرامەكان

11- ناجح الخفاجی/ بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی

12- عبد الكریم فجر/ بەڕێوەبەری گشتی پێشووی كۆمپاینای گشتی بارزگانی ئۆتۆمبێل

13- سعید اسماعیل حقی/ سەرۆكی پێشووی مانگی سوور

14- صباح الخزرجی/ بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بەرگری

15- حیدر كریم فهد السویدی/ ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران

16- علیوی فرحان راچی/ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بابل

17- سلیم محمد علی عبد الخالق/ بەڕێوەبەری پێشووی تۆماری خانوبەرەی بابل

18- حسین لعیوس صالح/ جێگری پارێزگاری زیقار

19- اللوا‌‌و محمد حمادی گاهر/ بەڕێوەبەری گشتی لە خاڵی گومرگی سەفوان

20- قیس محمد ال محمود/ بەڕێوەبەری گشتی پێشووی كۆمپانیای بەشەخۆراك لە وەزارەتی بارزگانی (بەوەكالەت)

21- نعیم عزیم السعیدی/ بەڕێوەبەری گشتی پێشوو لە وەزارەتی بارزگانی

22- خلیل عاصی اللامی/ بەڕێوەبەری گشتی پێشوو لە وەزارەتی بارزگانی

23- علی عباس غزیوی/ ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەربەلا

24- سبتی جمعە حسان/ بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بەشە خۆراك

25- عبد المناف شكر النداوی/ سەرۆكی پێشووی زانكۆی كەربەلا

26- فاروق حمید محمد حسین/ بەڕێوەبەری پێشووی كۆمپانیای چیمەنتۆی باشور

27- مرسال هاشم محمد الزیادی/ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای موسەنا

28- زینب رحیم عبد السرای/ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای واست

29- محمد سعدون سهر/ سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.