Home » هەواڵ » کوردستانی » زانیاریەكی گرنگ لەبارەی پارەی نەوتەوە ئاشكرا دەکرێت
كۆمپانیاكانی‌ نەوتی

زانیاریەكی گرنگ لەبارەی پارەی نەوتەوە ئاشكرا دەکرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت كە تائێستا پارەی مانگی نەوتی فرۆشراوی هەرێم دیار نییە كە بەوتەی ئەو 850 ملیۆن دۆلارە.

 عەلی حەمە ساڵح ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان لە پەیامێكدا بۆ سەرۆكی حكومەت رایگەیاندوە”هەرچەندە دەیان دۆسییەی گەندەڵی و دیارنەبوونی پارەی نەوت و قۆرخكاری و بەفیرۆدانی سامانی گشتیمان لەبەردەستەو دوای تەوابوونی گرفتی سەرۆكایەتی هەرێم دەیخەنە بەردەست بەڕێزتان، بەڵام دیارنەبوونی پارەی نەوتی مانگی پێشووكە 850 ملیۆن دۆلارەو موچەی یەك مانگی فەرمانبەرانە پێویستی بەڕونكردنەوە هەیە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوە كردوە كە بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەكی نەوتی جیهانیدا واژو كراو گرێبەستەكە بۆ ماوەی شەش مانگە لە 15/6/2015 ەوە، هەموو مانگێك حكومەتی هەرێم 850 ملیۆن دۆلاری پارەی نەوت وەردەگرێت.

 بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە حكومەتی هەرێم پەیوەست بووە بە گرێبەستەكەوەو تاوەكو ئێستا بەبەردەوامی نەوتەكە رەوانە دەكات، جگە لە دوو رۆژ كە گرفت لە بۆرییەكەدا هەبووە بەهۆی تەقاندنەوەی، بەڵام خەزانەكانی حكومەتی هەرێم هەر پڕبوون لە بەندەری جەیهان.

عەلی حەمە ساڵح روونیكردوتەوە كە پارەی نەوتی 15ی6 بۆ 15ی7 ، پێشتر گەشتووەو موچەی فەرمانبەرانی پێدرا، بەڵام بەوتەی خۆی  پارەی 15ی7 بۆ 15ی 8 دیار نییە، لەكاتێكدا دەبوو لەو ماوەیدا بە چوار هەفتە بۆ هەر هەفتەیەك 200 ملیۆن دۆلار بخرایەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی لە رێگای بانكی كوردستانەوە.

 ئەو پەرلەمانتارە ئەوەش دەخاتەڕوو كە تاوەكو ئێستا پارەی چوار هەفتەی پێشتر نەهاتووەو ئێستاش هیچ ئاسۆیەكی دیارنییە، كە موچەی مانگێكی فەرمانبەرانی تێدایە .ئێستاش هیچ كاتێك دیارنییە بۆ دابەشكردنی موچە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.