Home » هەواڵ » عێراق » سیستانی هەڵوێستی خۆی لە سەر چاكسازییەكانی عەبادی ڕاگەیاند
ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی لە عیراق

سیستانی هەڵوێستی خۆی لە سەر چاكسازییەكانی عەبادی ڕاگەیاند

ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی لە عیراق، پشتیوانی لەو چاكسازیانە كرد كە حكومەت رایگەیاندن و ئەنجومەنی نوێنەرانیش پەسەندی كردن، بەپێویستیشی زانی چاكسازیی لە دەزگای دادوەرییدا بكرێت.

شێخ عەبدولمەهدی كەربەلائی نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای ئاینی لە عیراق، لە وتاری نوێژی هەینیدا رایگەیاند: ئەو رێوشوێنانەی لەلایەن حكومەتەكەی حەیدەر عەبادییەوە راگەیەندران، تا ئەندازەیەك دادپەروەریی كۆمەڵایەتی دێننەدی .

كەربەلائی، بەپێویستی زانی، چاكسازیی لە دەزگای دادوەرییدا بكرێت و ئەو هەنگاوەشی وەك كارێكی گرنگ و تەواوكاری پرۆسەی چاكسازیی لەقەڵمدا، بەدووریشی زانی بەبێ‌ ئەو هەنگاوە، چاكسازیی راستەقینە، ئەنجام بدرێت.

دوای چەند هەفتەیەك لە ناڕەزایی میللی و خۆپیشاندان بۆ بنەبڕكردنی گەندەڵی، یەك شەممەی رابردوو، حكومەتەكەی عەبادی، گرتنەبەری رێوشوێنەكانی چاكسازیی بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی لە دامودزگاكانی دەوڵەتدا، راگەیاند و ئەنجومەنی نوێنەرانیش لای خۆیەوە ئەو چاكسازیانەی پەسەند كرد و چەند رێوشوێنێكی تەواوكاریی تری بۆ زیادكردن كە چاكسازیی لە دەزگای دادوەرییدا، لەخۆدەگرن.

گرنگترین ئەو رێوشوێنانەی لەلایەن حكومەتەوە راگەیەندران، هەڵوەشاندنەوەی پۆستەكانی جێگرانی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیر و وازهێنانە لە كاركردن بە پرەنسیپی پشكداریی و حزبی و تایەفەگەریی.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.