Home » هەواڵ » کوردستانی » له‌ سلێمانی خۆپیشاندانێك بۆ ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگال به‌ڕێوه‌چوو
كاره‌ساتی شه‌نگال

له‌ سلێمانی خۆپیشاندانێك بۆ ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگال به‌ڕێوه‌چوو

له‌ سلێمانی خۆپیشاندانێك بۆ ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگال و ئیدانه‌كردنی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداربوان داوای ئازادكردنی شه‌نگالیان كرد و داواشیانكرد لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م له‌كه‌وتنی شه‌نگال لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و بدرێته‌ دادگا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هاووڵاتییانی شاری سلێمانی و ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌نجانی كوردستان له‌ ساڵیادی كاره‌ساتی داگیركردنی شه‌نگالدا خۆپیشاندانێكیان له‌به‌رده‌م باخی گشتی شاری سلێمانیدا ئه‌نجامداو داوای ئازادكردنی شه‌نگال-یان كرد له‌ژێرده‌ستی تیرۆرستانی داعش و هێرش و بۆردومانه‌كانی توركیاشیان بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و شه‌هیدكردنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و بێ تاوانی كورد، مه‌حكوم و رسواكرد و داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ بێنه‌ ده‌نگ و هه‌ڵوێستی جدییان هه‌بێت.
هه‌رله‌و خۆپیشاندانه‌دا خۆپیشانده‌ران داوایانكرد كچان و ژنانی ئێزدی ژێرده‌ستی داعش ئازاد بكرێن و هه‌رچی زووه‌ كاربكرێت بۆ ئازادكردنی شه‌نگال و گێڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ بۆسه‌ر زێدی خۆیان و پاراستنیان له‌هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك كه‌ بكرێته‌ سه‌ریان.
جێگای باسه‌ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر و له‌ 3-8-2014، دا رێكخراوی تیرۆرستی داعش هێرشێكی وه‌حشییانه‌ی بۆسه‌ر قه‌زای شه‌نگال ئه‌نجامداو به‌ هه‌زاران هاووڵاتی بێ تاوانی ئێزدی له‌و ناوچانه‌ شه‌هیدكران و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كچان و ژنانی ئێزدی له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ رفێنران و له‌ بازاڕدا مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌كرا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.