Home » هەواڵ » کوردستانی » گۆران: دەیان دۆسییەی گەورەی گەندەڵی لە هەرێم هەیە
لۆگۆی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان

گۆران: دەیان دۆسییەی گەورەی گەندەڵی لە هەرێم هەیە

پەرلەمانتارێ گۆران وەڵامی نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەداتەو رایدەگەیەنێت، دەیان دۆسییەی گەورەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی نەوتی هەیە و دوای كۆتایی هاتنی كێشەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم قسەی جدیمان دەبێت.

عەلی حمە ساڵح پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆران لە پەیجی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبوك وەڵامی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەداتەوە دەڵێت من نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەم لە دوو لیژنەی دارای و ئابوری و وەبەرهێنان ، پیشەسازی و وزەو سەرچاوە سروشتییەكان، تاوەكو ئێستا ئێمە بەشدارنین لە سیاسەتی نەوت و سەدان سەرنج و تێبینی و رەخنەشمان هەیە لەسەر ئەو سیاسەتە .

وتیشی دەیان دۆسییەی گەورەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی نەوتی ئەم وڵاتە لە شیرینی نەوت و دیارنەبوونی پارەی پرۆژەو گرفتی قۆرخكاری و بوون بەخاوەن ملیاران دۆلاری كۆمپانیا حیزبییەكانمان لەبەردەستە .

رایشگەیاندووە هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە ئێمە بەم جۆرە لە سیاسەتەی نەوت بەهیچ شێوەیەك رازی نین و دوای كۆتایی هاتنی كێشەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم قسەی جدیمان دەبێت .

ئەوپەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكردووە پێشمان وایە كێشەی موچەو كارەباو هەموو قەیرانەكانی دیكە بەهۆی هەڵەو كەموكورتی سیاسەتی نەوت بووە .

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.