Home » هەواڵ » جێهان » بەشار ئەسەد گەیشتە مۆسکۆ
بەشار ئەسەد .فلادیمیر پوتین

بەشار ئەسەد گەیشتە مۆسکۆ

پەیوەندیەکانی نێوان سوریا و ڕووسیا پێدەنێتە قۆناغی نوێیوە، لە سەردانێکی پێشتر ڕانەگەیەندراودا بەشار ئەسەد دەچێتە مۆسکۆ و لەلایەن سەرۆک و کاربەدەستانی باڵای ڕووسیەوە پێشوازی لێدەکرێت.

سکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکی ڕووسیا (دمیتری بیسکۆف) ئەمڕۆ چوار شەممە 21.10.2015 ڕایگەیاند کە لەدیدارێکیاندا سەرۆکی ڕووسیا فلادیمیر پوتین و هاوپیشە سوریەکەی بەشار ئەسەد گفتوگۆیان لەسەر بەردەوامیدان بە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەکانی ڕووسیا بۆ سەر چەتەکان لە سوریا و هاوکاری نێوان سوپای هەردوو وڵات کردوە.

 بیکسوف بەڕاگەیاندنەکانی وتووە: بابەتی گفتوگۆکانی نێوانیان تایبەت بووە بە بەرەنگاربوونەوەی چەتەکانی داعش و بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ڕووسیا و هاوکاریەکانی مۆسکۆ بۆ هێزە چەکدارەکانی سووریا و چەند بابەتێکی تری پەیوەست بە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات.

 بەپێی هەواڵی ئاژانسە ڕووسیەکان دوێنێ سێ شەممە 21.10.2015 سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد چوەتە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و لەلایەن فلادیمیر پوتین و کاربەدەستانی باڵای ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکراوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.