Home » هەواڵ » جێهان » سوپای سوریا سەرکەوتنێکی گەوره بەدەست هێناوه  
سوپای سوریا

سوپای سوریا سەرکەوتنێکی گەوره بەدەست هێناوه  

هێزەکانی حکومەتی “بەشار ئەسەد” و چەکدارانی هاوپەیمانیان لە رێگای پاڵپشتی ئاسمانیی روسیا رووبەرووی نەیاران لە پێنج پارێزگای باکوور و رۆژئاوای ئەو وڵاتەن.

بە گوێرەی هەواڵی بی بی سی، هاوکات هەزاران هاووڵاتی مەدەنی خەڵکی ئەو ناوچانە بە هۆی توندوتیژییەکان ماڵەکانیان چۆڵ کردووە و هەڵاتوون. ئۆپراسیۆنەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی لە حەلەب لە چەند رۆژی رابردوو دەستی پێکردووە.

 لە لایەکی دیکەوە، تەقینەوەیەک لە شارێکی لوبنان کە لەگەڵ سوریا هاوسنوورە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە. تەقینەوە لە شاری عەرسال لە نزیک سنووری سوریا لانی کەم هەشت کوژراوی لێکەوتووتەوە. ئەو شارە دەیان هەزار پەنابەری سوری لەخۆ دەگرێت.

 هێزەکانی سوری لە چەندین شوێن بەرەنگاری داعش بوونەتەوە لەوانەش دەکرێت ئاماژە بە “دیرئەلزور” لە رۆژهەڵاتی سوریا، ناوچەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای حەما لە باکووری دیمەشق و لە بەشی رۆژهەڵاتی شاری حەلەب بدەین.

 هاوکات فەرماندەیەکی سەربازیی یەکێک لە گروپەکانی چەکدار لە ئاکامی ئۆپراسیۆنی سەربازی حکومەتی سوریا لە حەلەب کوژراوە. گروپی “نورەدین زەنگی” رایگەیاندووە، “ئێسماعیل ناسیف” رێبەری ئەو گرپە لە ئاکامی شەڕ و توندوتیژییەکان لە باشووری ئەو پارێزگایە گیانی خۆی لەدەست داوە. ئەو گروپە رۆڵێکی سەرەکیی لە کۆنترۆڵ کردنی بەشی رۆژئاوای شاری حەلەب هەبووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.