Home » هەواڵ » جێهان » بەشار ئەسەد:سوریا ئامادەنیە هاوكاری فەرەنسا بكات تا سیاسەتی خۆی لە ناوچەكەدا نەگۆڕێت
بەشار ئەسەد.سەرۆكی سوریا

بەشار ئەسەد:سوریا ئامادەنیە هاوكاری فەرەنسا بكات تا سیاسەتی خۆی لە ناوچەكەدا نەگۆڕێت

بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری ئەلیر ئەكتویلی فەرەنسی رەتیكردۆتەوە هیچ هاوكاری و هەماهەنگییەكی هەواڵگرییان لەگەڵ فەرەنسادا هەبێت و رایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەنیە هاوكاری فەرەنسا بكات تا سیاسەتی خۆی لە ناوچەكەدا نەگۆڕێت.

هەر لە چاوپێكەتنەكەدا ئەسەد باسی لەوەكردووە، فەرەنسا جدیی نیە لە شەڕی دژ بە تیرۆردا و زیاتر كات و بوار بۆ تیرۆریستان دەڕەخسێنێت.

سەرۆكی سوریا ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ئەوان دەیانەوێت لە هاوپەیمانێتی دژ بە تیرۆردا بەشداری بكەن و تەنها لایەنێكیش كە بڕیار لەسەر داهاتووی وڵاتەكەیان دەدات سورییەكان خۆیانن.

رۆژی 15 ئەم مانگە داعش لە رێگەی حەوت خۆكوژەوە هێرشی كردەسەر چەند شوێنێكی گشتی و بەهۆیەوە نزیكەی 160 كەس كوژران و سەدان كەسی دیكەیش برینداربوون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.