Home » هەواڵ » جێهان » ڤلادمیر پۆتین :ئۆپەراسیۆنەكانی روسیا لەسوریا بەردەوامه
ڤلادمیر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا

ڤلادمیر پۆتین :ئۆپەراسیۆنەكانی روسیا لەسوریا بەردەوامه

ڤلادمیر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای وڵاتەكەی لەسوریا بەسەركەوتوو ناوبردو دڵنیایشیدا لەبەردەوامی ئۆپەراسیۆنەكان.

 ڤلادمیر پۆتین لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، كە هێرشە ئاسمانییەكانی سوپای روسیاو كاریگەری لەسەر گروپە چەكدارییەكان لەسوریا، دەیسەلمێنێت، كە سوپای وڵاتەكەی توانایەكی باسی سەربازی هەیە لەسەر ئاستی هەموو جیهان.

 ماوەی مانگێك دەبێت روسیا دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەربازی لەسوریا كردووە، ئەوەش لەدژی ئەو گروپە چەكدارییانەی، كە دژی

بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا شەڕ دەكەن.

بەوتەی سەرۆكی روسیا ئۆپەراسیۆنەكانیان لەسوریا بەردەوامدەبێت، تا ئەوكاتەی گروپە چەكدارییەكان لەسوریا لاوازدەكەن ئارامی بۆ وڵاتەكە دەگەڕێتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.