Home » هەواڵ » کوردستانی » یەکێتی :ئەمریکا دەیەوێت لەناوبردنی داعش کاتێکی زۆرتر بخایەنێت
فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی

یەکێتی :ئەمریکا دەیەوێت لەناوبردنی داعش کاتێکی زۆرتر بخایەنێت

یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختدەکاتەوە لەسەرئەوەی، لەئێستادا ھیچ ھەماھەنگیەک لەنێوان ڕوسیاو ھەرێمی کوردستاندا نییە بۆ لێدانی داعش، بەڵام ئەوەش ناشارێتەوە کە پێویستە ھەرێمیش ھەمان سیاسەتی بەغدا پەیڕەوبکات بۆ سودوەرگرتن لەھاوپەیمانە نێودەوڵەتیەکان.
پێشتریش مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەشاری پاریس و لەگفتوگۆیەکدا لەتۆڕی (فرانس ٢٤) ڕایگەیاندبوو، ھیچ ھەماھەنگییەک نییە لەنێوان کورد‌و ڕوسیادا بۆ لێدان لەداعش، بەڵام ئەگەر داوایان لێبکرێت وەکو کورد، ئامادەن ھەماھەنگییان بکەن و ئامادەن لەگەڵیاندا لەداعش بدەین.
لەوبارەیەشەوە فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی لەلێدوانێکدا بۆمیدیاکان ڕایگەیاند: سەرباری جیاوازیەکانیان لەبارەی مانەوەی بەشار ئەسەد لەکورسی دەسەڵات، بەڵام ھەماھەنگیەکی باش لەنێوان ڕوسیاو ئەمریکادا ھەیە بۆ تێکشکاندنی داعش.

ئەسەسەرد ئەوەش ناشارێتەوە، سەرباری ھەبوونی ھەماھەنگی، بەڵام لەڕوبەڕوبونەوەدا، جیاوازیی لەنێوان ئەمریکاو ڕوسیادا ھەیە، وەکو بەرپرسەکەی یەکێتی دەڵێت:”ئەمریکا دەیەوێت لەناوبردنی داعش کاتێکی زۆرتر بخایەنێت، بەڵام ڕوسیا پێچەوانەی ئەوەیە”.

ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئەوەش ناشارێتەوە، ئێستا دەرفەتێکی باش بۆ کورد ھاتۆتە پێش کە بتوانێت پەیوەندیەکانی لەگەڵ ڕوسیا زۆر بەھێزبکات، “ئەگەر ئەوە بکرێت، لەداھاتودا سودێکی زۆری دەبێت، چونکە ڕوسیا کارەکتەرێکی زۆرباشە ئێستا”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.