Home » هەواڵ » کوردستانی » بایكۆتكردنی‌ مامۆستایان لەناوچە جیاوازەكان هه‌رێم به‌رده‌وامه
بایكۆتكردنی‌ مامۆستایان

بایكۆتكردنی‌ مامۆستایان لەناوچە جیاوازەكان هه‌رێم به‌رده‌وامه

له‌ به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی‌ مووچه‌كانیان، زۆرینه‌ی‌ مامۆستایان له‌ سلێمانی‌‌و هه‌ڵه‌بجه‌‌و گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین بایكۆتی‌ خوێندنیان كرد.

بایكۆتكردنی‌ مامۆستایان دوای‌ ئه‌وه‌ هات، لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان و مامۆستایانی‌ ناڕازی‌ كۆبوونه‌وه‌ و له‌ ڕاگه‌یانراوێكدا داوایان له‌ مامۆستایان كرد بایكۆتی‌ خوێندن بكه‌ن.

هه‌ر له‌و ڕاگه‌یانراوه‌دا داوا له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كراوه‌، نیوه‌كه‌ی‌ تری‌ مووچه‌ و مووچه‌ی‌ مانگێكی‌ تری‌ مامۆستایان بدات و دواتر به‌ڵێن به‌ مامۆستایان بدات مانگانه‌ مووچه‌یه‌كانیان دوا ناكه‌وێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ بایكۆتكردنی‌ خوێندن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.