Home » ئابوری » به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ 10 هەزار و 450 پرۆژە لە هەرێمی كوردستان راگیراون
راگرتنی پرۆژەکانی هەرێمی كوردستان

به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ 10 هەزار و 450 پرۆژە لە هەرێمی كوردستان راگیراون

یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان رایدەگەیەنێت كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە یه‌ک ملیۆن که‌س بێکار بووه‌ و 10 هەزار و 450 پرۆژە لە هەرێمی كوردستان راگیراون.

یاسین مەحموود وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان رایگەیاند ” كاریگەرییە نەرینییەكانی قەیرانی دارایی 10 هەزار و 450 پرۆژە لە هەرێمی كوردستان راگیراون، هەروەها 13 تا 15 ملیار دۆلاریش پاشەكشە لەوەبەرهێناندا هەیە، و 750 گەورە كۆمپانیا و بەڵێندەریشی تووشی مایەپووچ بوون كردووە و یەك ملیۆن كەسی لەهەرێمی كوردستان بێكار كردووە”.

 وته‌بێژی به‌ڵینده‌ران له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت” بەڵێندەرایەتییدا نزیكەی سێ هەزار و 450 پرۆژە بەهۆی كاریگەرییە نەرێنییەكانی قەیرانی دارایی وەستاون، لە وەبەرهێناندا نزیكەی 13 بۆ 15 ملیار دۆلار پاشەكشەمان هەیە، تێكڕای پرۆژەكانی وەبەرهێنان كە خۆی لە هەزار پرۆژەی نیشتەجێبوونی زۆر باش دەبینێتەوە، پرۆژەی سەرخان و ژێرخانمان هەیە، وەبەرهێنانی دەرەكیمان واتە بیانییمان هەیە راگیراون، دەتوانین بڵێین 85 لەسەدی پرۆژەكان بەتەواوەتی راوەستاون و ئەو 15 لەسەدەش زۆر بەخاوی دەڕوات”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.