به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چاپی كتێبی قۆناغه‌كانی خوێندن به‌ڕێژه‌ی %50 كه‌م ده‌كاته‌وه و داوا به‌نووسراوێكی فه‌رمیش داوا ده‌كات زیاتر كتێبه‌كان بپارێزرێن و ساڵانه‌ش له قوتابیان وه‌ربگیرێته‌وه.
به‌پێى نوسراوێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه گشتاندن كراوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى چاپكردنى كتێب به‌ڕێژه‌ى 50% ئاگاداركراونه‌ته‌وه و داوا لهوقوتابخانهكانیش كراوه كه لیژنه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى كتێبی قوتابیان پێكبهێنن.
له‌و نوسراوه‌دا هاتووه “قه‌یرانى ئابوورى كاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌موو كایه سیاسی و فه‌رهه‌نگى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هۆكارى هه‌ره گه‌وره‌ى وه‌ستان و جێبه‌جێنه‌كردنى پرۆژه فراوانه‌كان حكومه‌ت بوهلهماوهى رابردوودا”.
لهبهشێكى دیكه‌ى نوسراوه‌كه‌دا هاتووه” پرۆژه‌و پلانه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش بهدهرنهبوه له‌م قه‌یرانه، به‌تایبه‌ت له‌ڕوى چاپی كتێبه‌وه كهڕێژهكهى بۆ 50% كه‌مبۆته‌وه”.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده داوایكردووه بۆچاره‌سه‌ركردنى كه‌مى كتێب له‌م دۆخه‌دا كتێبه دابه‌شكراوه‌كانى سه‌ر قوتابیان بپارێزرێن و ساڵانه لێیان وه‌ربگیرێته‌وه و له‌هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كدا لیژنه‌یه‌ك لهیاریدهدهرى كاروبارى قوتابیان و دوو مامۆستا پێكبهێنرێت بۆ سه‌رپه‌رشتى و چاودێرى پاراستن و وه‌رگرتنه‌وه‌ى كتێبه‌كان له قوتابیان و هه‌ڵگرتنیان لهكۆگاى قوتابخانه.