بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه مه‌سعود بارزانی،سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به قهیرانهكانئهندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووش ده‌ڵێت كه به ئوێدهوه له كۆبوونه‌كه‌ى به‌یانى ده‌ڕوانین .
“هیوا میرزا سابیر “ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ڕاگه‌یاند: “ده‌مێكه چاوه‌ڕوانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌و جۆره‌ین كه سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌رى تێدا بكات بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كانى ئێستا و ڕێكخستنه‌وه‌ى ناو ماڵى كورد و پێویسته دابین كردنى مووچه و بژێوى ژیانى خه‌ڵك و دۆزینه‌وه‌ى ڕێگا چاره‌سه‌رییه‌كان له‌م كۆبووهوهیهدا زۆر به بایه‌خه‌وه باسى لێوه بكرێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان وه‌ك یه‌كگرتوو قسه‌ى جددیان ده‌بێت وه‌كو ڕاو پێشنیار له‌سه‌ر بارودۆخى سیاسى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى پێداگرى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دابین كردنى به په‌له‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ئاشته‌وایى نیشتیمانى و یه‌كڕیزى لایه‌نه‌كان .
گوتیشی: “هیوا خوازین كه كۆبوونه‌وه‌كه بێ ئه‌نجام ته‌واو نه‌بێت چونكه خه‌ڵكى كوردستان به گهشبینینهوه له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ڕوانن و نابێت زیاتر له‌وه له كۆبوونه‌وه‌كان بێ ئومێد بن”.