Home » هەواڵ » کوردستانی »  وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌
لوگوی وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌

 وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مامۆستایان‌و خوێندكاران له‌باره‌ی كاتی ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌ گشتی‌و نیشتیمانیه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌، بۆ پۆله‌كانی (9 ‌و 12)ی بنه‌ڕه‌تی‌و پیشه‌ییه‌كان.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كە وێنەیەكی ده‌ستی ماڵپه ڕی ئێمه که وتووه تێیداهاتوه‌، خوێندكاران‌و مامۆستایانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا كاتی تاقیكردنه‌وه‌ گشتی‌و نیشتمانیه‌كانی‌ (پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی‌و 12ی‌ ئاماده‌یی‌و پیشه‌ییه‌كان)، به‌یانیان كاتژمێر (8.30) خوله‌ك ده‌ستپێده‌كات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تا ئێستا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستا به‌هۆی پێنه‌دانی موچه‌كانیانه‌وه‌ بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردوه‌، خوێندكارانیش ساردییه‌كی زۆریان پێوه‌ دیاره‌.

بڕیاریشه‌ سبه‌ینێ تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌می خوێندكارانی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی، ١٢ی ئاماده‌یی و پیشه‌ییه‌كان ده‌ستپێبكات و تاوه‌كو ڕۆژی ٢١ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.