په‌رله‌مانی عیراق ناوی زۆربه‌ی كاندیدانی كابینه نوێیه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی په‌سه‌ندكرد
به‌ختیار شاوهیش ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان راگه‌یاند كه له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئێستای په‌رله‌مانی عیراقدا ئاماده‌بووانی دانیشتهنهكه ده‌نگیان له‌سه‌ر زۆربه‌ی وه‌زیره نوێیه‌كانی كابینه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی داوه، ته‌نها سێ وه‌زیر نه‌بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده روونیشیكرده‌وه كه وه‌زیرانی هه‌ریه‌ك وه‌زاره‌ته‌كانی داد‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و كشتوكاڵ‌و تهندرووستیو كاره‌باو كار‌و په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا ده‌گۆڕدرێن‌و له‌كۆی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ش به‌ته‌نها ناوی كاندیدانی هه‌رسێ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و داد‌و گواستنەوە ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دراوه و هێڵراوه‌ته‌وه بۆ دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق.