Home » هەواڵ » کوردستانی » سەلیم جبوری سەردانی سلێمانی دەكات
سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق

سەلیم جبوری سەردانی سلێمانی دەكات

ئەمڕۆ شەممە  سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی سلێمانی دەكات و بڕیاریشە چەند كۆبونەوەیەك ئەنجام بدات.

سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە سەردانەكەیدا لە سلێمانی لەگەڵ چەند لایەنێك كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر دۆخی عێراق دەكەن.

بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق فراكسیۆنە كوردییەكان شەوی ڕابردوو لە سلێمانی كۆبونەوە و ئاشكرایانكرد، بەمزووانە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی مەكتەبی سیاسی پێنج حیزبە سەرەكییەكە و فراكسیۆنە كوردییەكان دەكەن لەسەر گەڕانەوەیان بۆ بەغدا و داوایان لە وەزیرە كوردەكان كردووە بەشداری كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران نەكەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.