Home » هەواڵ » عێراق » بەبڕی ١٠٢ تریلیۆن دینار بودجەی ٢٠١٧ی عێراق پەسەند کرا
بودجە

بەبڕی ١٠٢ تریلیۆن دینار بودجەی ٢٠١٧ی عێراق پەسەند کرا

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، پرۆژە یاسای بودجەى ساڵى ٢٠١٧ى پەسەند کرد و ناردنى بەشە بودجەى هەرێمى کوردستانیش مەرجدارکراوە بە هەناردەکردنى ٥٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.

 دەرباز محەمەد وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە میدیاكانی راگەیاند، لە دانیشتنى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیراندا پرۆژە یاسای بودجەى ساڵى ٢٠١٧ پەسەند کرا کە بڕەکەى ١٠٢ تریلیۆن دینارە و نرخى بەرمیلێک نەوتیش بە ٣٥ دۆلار خەمڵێنراوە.

وتیشى، ماوەى سێ ساڵە حکومەتى ناوەند داوا لە هەرێم دەکات پابەندی یاساى بودجە بێت، بۆ ئەوەى بودجە و موچەى هەرێم بنێردرێت، بەڵام هەرێم نە نەوت رادەستى بەغدا دەکات و نە موچەى فەرمانبەرانیش دەدات.

وتیشى لە پرۆژە یاسای بودجەدا ئاماژە بەوە دراوە کە بەو مەرجە بەشە بودجەى هەرێم دەنێرێت کە ڕۆژانە حکومەتى هەرێم ڕۆژانە ٥٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەى سۆمۆوە هەناردە بکات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.