Home » هەواڵ » عێراق » بەرەی چاكسازی100 ئیمزا بۆ لادانی سەلیم جبوری كۆكردوەتەوە
سەلیم جەبوری

بەرەی چاكسازی100 ئیمزا بۆ لادانی سەلیم جبوری كۆكردوەتەوە

لەدوای ئاشكراكردنی گەندەڵییەكان لەلایەن وەزیری بەرگریەوە زیاتر 100 واژوو بۆ لادانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆكراوەتەوە.

بەپێی میدیاكانی عێراق بەرەی چاكسازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە 100 ئیمزای بۆ لادانی سەلیم جبوری لەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كۆكردوەتەوە.

لەوبارەیەوە ئەسكەندەر وتوت پەرلەمانتاری بەرەی چاكسازی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە كە نابێت دوای ئاشكراكردنی گەندەڵییەكان لەسەر سەرۆكی پەرلەمان چیتر ناكرێت سەلیم جبوری لەپۆستەكەیدا بمێنێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارانە ئاشكراشی كردوە زیاتر لە 100 واژووی بۆ لادانی سەلیم جبوری كۆكردوەتەوە.

هەروەها ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستووەتەڕوو كە هەوڵەكان لەدەرەوەی پەرلەمانیش دەستپێكردوە بۆ گۆڕینی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.