Home » هەواڵ » جێهان » یونسێف: 50 ملیۆن منداڵ بەهۆی شەڕو نائارامییەکانەوە ئاوارە بوون
منداڵانی ئاواره‌

یونسێف: 50 ملیۆن منداڵ بەهۆی شەڕو نائارامییەکانەوە ئاوارە بوون

ڕێکخراوی منداڵانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، ناسراو بە (یونسێف) لە ڕاپۆرتێکدا ڕۆژی ٧ی ئەیلول بڵاویکردەوە ، نزیکەی ٥٠ ملیۆن منداڵ لە شوێنەکانی خۆیان نەماون و لەو ژمارەیەش ٢٨ ملیۆنیان بەهۆی شەڕ و نائارامییەکانەوە کە دروستکراوی دەستی خۆیان نییە ئاوارە بوون.

 یونسێف لەو ڕاپۆرتەدا کە بە ناونیشانی”هەڵکەنراوەکان” بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بە قەیرانی ئاوارە و پەنابەران و منداڵانی ئاوارە دەکات، کە بەهۆی شەڕو نائارامییەکانەوە ناوچەکانی خۆیان جێهشتووە لە پێناو دەستکەوتنی ژیانێکی باشتر و شوێنێکی ئارامتردا.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو منداڵانە لە ڕێگادا و لەو وڵاتانەی کە پێیدا تێپەڕیوون یاخوود بۆیچوون، ڕووبەڕووی خنکان و بەدخۆراکی و وشکبوونەوە و بازرگانی پێوەکردن و فڕاندن و تەنانەت و دەستدرێژی سێکسی و کوشتن بوونەتەوە، لە هەندێک شوێنیش ڕووبەڕووی جیاکاری ڕەگەزایەتی بوونەتەوە وەک بیانییەک.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.