وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانێكی پارێزگای سلێمانی به ژماره (9973 له 29/8/2016) هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه تایبه‌ته به دانانی سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یران، له پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و راپه‌ڕین، له بری ئه‌وه‌ش كار به فه‌رمانی پارێزگای سلێمانی ژماره (1912 له 11/2/2016) ده‌كات.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه واژووی كه‌ریم سنجاری به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، فه‌رمانی ژماره (9973 له 29/8/2016) به نایاسایی ده‌رچووه و دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، دانانی سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای (سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه – و راپه‌ڕین) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوحۆ به پێی كۆنووسی ژماره 6ی رێكه‌وتی 22/10/2015 دانراوه و گۆڕینیشی له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تدایه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له رووی یاساییه‌وه تا ئێستا ئاسۆ فه‌ره‌یدوون، پارێزگاری سلێمانییه و ده‌رچوونی فه‌رمانێكی له‌وجۆره پێچه‌وانه‌ی یاسایه.