سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه بانگه‌وازێك بڵاودهكاتهوهو تێیدا هاتووه، به‌شی هه‌ره‌زۆری مامۆستایانی زانكۆكه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌دان كه هه‌رچه‌نده داواكاری و مافه‌كانی مامۆستایان زۆر ڕه‌وایه، به‌ڵام پێویسته به‌رده‌وام هه‌بێت.
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه
دوای راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆكانی سلێمانی، ڕاپهرڕین، چه‌رمۆ، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام و گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێندكاران بۆ هۆله‌كانی خوێندن، دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی مامۆستایانی زانكۆمان و ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و سه‌رۆكی گشت به‌شه‌كانی زانكۆمان، گه‌یشتینه ئه‌م ڕا كۆدهنگهی خواره‌وه :
به‌شی هه‌ره‌زۆری مامۆستایانی به‌رێزی زانكۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دان كه هه‌رچه‌نده داواكاری و مافه‌كانی مامۆستایان زۆر ڕه‌وایه، وه ده‌بێت به‌رده‌وامی هه‌بێت به داواكردنی مافه‌كانی مامۆستایان و جه‌ختكردنه‌وه و پاڵپشتی كردن لهیاداشتهكهی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كردووه، به‌ڵام هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی وا ده‌خوازێت كه ناكرێت هه‌روا خهمساردبین له ئاست فه‌وتاندنی ساڵێكی خوێندنی زانكۆیی، بۆیه سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و سه‌رۆكایه‌تی گشت به‌شه‌كان و مامۆستایانی زانكۆی كۆیه بانگه‌وازی خوێندكاران ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رۆژی دووشه‌ممه ٢٠١٦/١١/٧ داوا له‌گشت خوێندكاران ده‌كه‌ین سه‌ردانی زانكۆ بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی به‌شی ناوخۆیی، وه ڕۆژی سێ شه‌ممه ٢٠١٦/١١/٨ ڕۆژی ده‌ستپێكردنی خوێندن ده‌بێت له سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی زانكۆمان.
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه سوپاسی مامۆستایان ده‌كات، وه داواكاره كه خوێندكاران به په‌رۆشیه‌وه پابه‌ندی ڕێنمایی مامۆستایان و سه‌رۆكایه‌تی به‌شه‌كان و خشته‌ی وانه‌كانیان بن.
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه
٢٠١٦/١١/٦
