Home » هەواڵ » کوردستانی » مامۆستایانی ناڕازی: له‌بایكۆتی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بین
مامۆستایانی ناڕازی

مامۆستایانی ناڕازی: له‌بایكۆتی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بین

كۆبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی ناڕازی‌و به‌رپرسانی پارێزگای سلێمانی بێئه‌نجام كۆتایی هات، به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان مامۆستایان بڕیاریاندا له‌بایكۆتی خوێندن به‌رده‌وام بین

كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌مڕۆ له‌بینای پارێزگای سلێمانی له‌نێوان نوێنه‌رانی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی‌و قه‌زاو ناحیه‌كان‌و سه‌ردار قادر له‌بری پارێزگاری سلێمانی‌و سه‌رۆكی ئه‌ندومه‌نی پارێزگاو جێگره‌كه‌ی ئه‌نجامدرا.

پێشكه‌وت ئیبراهیم وته‌بێژی مامۆستایانی ناڕازی گه‌رمیان‌و به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند “كۆبونه‌وه‌كه‌ كۆتایی هات‌و نه‌گه‌یشتینه‌ ئه‌نجام بۆ شكاندنی بایكۆت‌و بڕیارماندا له‌بایكۆت به‌رده‌وام بین”.

به‌وته‌ی پێشكه‌وت ئیبراهیم كۆبوونه‌وه‌كه‌ 5 كاتژمێری خایاندووه‌و مامۆستایانی ناڕازی چه‌ند داواكارییه‌كیان خستوه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی یه‌كێك له‌ داواكارییه‌كانیان كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌وه‌ هه‌یه‌، بڕیاریانداوه‌ له‌بایكۆت به‌رده‌وام بن.

“داوامانكرد تا 5ی3 ده‌ستكاری پاشه‌كه‌وتی موچه‌ بكرێت ئه‌وان وتیان له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نیه‌”ئه‌مه‌ ئه‌و داواكارییه‌ی مامۆستایانه‌ كه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و بووه‌ته‌هۆی نه‌شكاندنی بایكۆت، وه‌ك وته‌بێژی مامۆستایانی ناڕازی گه‌رمیان وتی.

پێشكه‌وت ئیبراهیم وتیشی”داواكارییه‌كانی دیكه‌مان ئه‌وه‌بوو پاره‌ی هاندانی مامۆستایان له‌ 1-12وه‌ حساب بكرێ‌و هیچ مامۆستایه‌كیش سزانه‌درێت‌و 30 رۆژ جارێك موچه‌ بدرێت، ئه‌وان به‌ڵێنی ئه‌وه‌یاندا ئه‌مانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن”.

ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌  له‌كاتێكدایه‌ له‌به‌شێك له‌قوتابخانه‌كان ده‌وام ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌و په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانیش‌ به‌نیازه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ رێنمایی نوێ ده‌ربكات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ خوێندن و ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.