له‌مانگی رابردوودا 22 حاڵه‌تی كوشت و خۆكوشتن تۆماركراوه، له‌گه‌ڵ شه‌ش حاڵه‌تی تری هه‌وڵدان بۆ خۆكوشتن، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ.
ده‌سته‌كه ئه‌مڕۆ ئاماره‌كانی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند، 18 حاڵه‌تی كوشتن و دوو حاڵه‌تی خۆكوشتن و دوو حاڵه‌تی خۆسوتان تۆماركراوه.
به‌پێی ئاماره‌كان، كه‌مانگانه ده‌سته‌كه بڵاویده‌كاته‌وه، له‌مانگی رابردوودا 35 حاڵه‌تی جۆراو جۆر تۆماركراوه، هه‌روه‌ها یه‌ك حاڵه‌تی كوشتنی رۆژنامه‌نوس له‌شاری دهۆك تۆماركراوه، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی حه‌وت مامۆستا له‌ماڵه‌كانی خۆیاندا له‌شاری سلێمانی و ئه‌شكه‌نجه‌دانی سێ منداڵ له‌لایه‌ن باوهژنهكهیانهوه له‌چه‌مچه‌ماڵ.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ده‌زگایه‌كی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ چاودێریكردنی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ، له‌كۆتایی هه‌موو مانگێكدا راپۆرتی پێشێلكاریه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كان، حه‌وت حاڵه‌تی خنكان و فڕێدانی نارنجۆك بۆ ماڵی به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی گه‌رمیان و رووداوی تری جۆراو جۆر تۆماركراوه.