ئەمڕۆ ٣٠ى کانونى دووەمى ٢٠١٧ لیژنەى باڵاى ڕوبەڕوبوونەوەى گەندەڵى لەگەڵ جێگرى سەرۆکى حکومەت کۆدەبێتەوە و سەرۆكی دەستەی دەسپاكیش ڕایگەیاند، زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ دۆسیەی سەرپێچی یاسایی دراونەتە دادگا.
فرسەت سۆفى ئەندامانى لیژنەکە ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە بۆ ئامادەکردنى کارنامەى کارەکانیانە.
هەروەها وتى “لە شارى هەولێر چەندین زیادەڕۆیى بۆ سەر زەوى و موڵکى حکومەت کەمکراونەتەوە، بەڵام لە شارەکانى دهۆک و سلێمانى کارەکانیان ئەو بەرەو پێشچوونەى بەخۆوە نەبینەوە”.
هاوکات ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێم ڕایگەیاند، زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ دۆسیەی سەرپێچی یاسایی دراونەتە دادگا، پێشنیازیشیان بۆ حکومەت كردووە لیژنەیەكی هەمیشەیى بۆ ڕووبەڕوبوونەوەى گەندەڵى پێکبهێنێت.
لیژنەی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی زیاتر لە ساڵ و نیوێكە كار لەسەر دۆسیەکانى گەندەڵى دەكات و لەگەڵ بارزانى و سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیراندا کۆبووەتەوە.