Home » هەواڵ » کوردستانی » “ماوه‌ی‌ (19) ساڵه‌ نه‌خۆشی‌ ئیفلیجی‌ منداڵان له كوردستان بونی‌ نییه‌”
نه‌خۆشی‌ ئیفلیجی‌

“ماوه‌ی‌ (19) ساڵه‌ نه‌خۆشی‌ ئیفلیجی‌ منداڵان له كوردستان بونی‌ نییه‌”

له‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ كوتانی‌ منداڵانی‌ خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ له‌ سلێمانی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: ماوه‌ی‌ (19) ساڵه‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ سلێمانی‌‌ و كوردستان بونی‌ نییه‌.

بۆ رۆژی‌ دوه‌م له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵمه‌تی‌ كوتانی‌ منداڵانی‌ خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ له‌ سلێمانی‌‌ و ده‌وروبه‌ری‌ به‌رده‌وامه‌‌، بەوتەی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی‌ رۆشنبیری‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی، له‌ سنوری‌ هه‌ر چوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌‌ و گه‌رمیان‌ و راپه‌ڕین‌ و شاره‌زور، نزیكه‌ی‌ (267) هه‌زار منداڵ‌‌ و (18) هه‌زار منداڵی‌ ئاواره‌ی‌ نێو كه‌مپه‌كانی‌ باریكه‌‌ و عه‌ربه‌تیش دژی‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌كوترێن.

وتیشی: هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ (734) تیمی‌ پزیشكی‌ جێگیر‌ و گه‌ڕۆكه‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م گوند‌ و قه‌زاو ناحیه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

لای خۆیشییەوە د. میران محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ رایگەیاند؛ هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ی‌ (19) ساڵه‌ نه‌خۆشی‌ ئیفلیجی‌ منداڵان له‌ سلێمانی‌‌ و كوردستان بونی‌ نه‌ماوه‌، به‌ڵام ئامانج له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ نه‌هێشتن‌ و به‌ ته‌واوی‌ بنه‌بڕكردنی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.