Home » هەواڵ » جێهان » ناوەڕوکی پڕۆژەی لایەنە كوردییەكانی سووریا بۆ داهاتووی وڵاتەكەیان
نەخشەی وڵاتی سوریا و رۆژئاوای کوردستان

ناوەڕوکی پڕۆژەی لایەنە كوردییەكانی سووریا بۆ داهاتووی وڵاتەكەیان

 كوردەكانی سوریا پێنج داواكارییان ئاڕاستەی روسیا كردووە تا حكومەتی بەشار ئەسەد جێبەجێیان بكات كە پێداگری لەسەر دیموكراتیبوونی سووریا دەكەنەوە.

تۆڕی (سپۆتنیك) لەسەر زاری فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری سیستمی فیدڕاڵی باكوری سووریا بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەیاندا لەگەڵ روسیا لایەنە كوردییەكان پڕۆژەو نەخشەڕێگەی خۆیان بۆ داهاتووی سوریا ڕادەستی لایەنی ڕووسی كردووە.

 بەپێی پڕۆژەكەش داواكارییە سەرەكییەكانی كورد خۆی لە چەند خاڵدا دەبینێتەوە كە بریتین لە:

یەكەم: دەبێت گۆڕانكاری ڕیشەیی لە سیستمی سیاسی سووریادا بكرێت‌و دەوڵەتێكی فیدڕاڵ‌و دیموكراتی دابمەزرێت. لایەنە كوردییەكان ڕاشیانگەیاندووە، ئەوان دەوڵەتێكی ناوەندی لەسەر بنەمای یەك زمان‌و یەك نەتەوەو یەك ئایین قبوڵ ناكەن.

دووەم: دەبێت دەستوورێكی دیموكراتی بۆ سوریا بنووسرێتەوەو بۆ نووسینەوەی ئەو دەستوورەش دەبێت لیژنەیەكی هاوبەش پێكبهێنرێت‌و لایەنە كوردییەكان  ئەو دەستوورەشیان ڕەتكردووەتەوە كە لە ساڵی 2012دا لەلایەن حكومەتی سووریاوە پەسەند كرا.

سێیەم: دەبێت ناوی وڵاتەكەش بگۆڕدرێت چونكە كۆماری سووریای عەرەبی ئاماژە نییە بۆ ناسنامەی هەموو گەلان‌و پێكهاتەكانی سوریا.

چوارەم: پێویستە لە بەرامبەر بوونی هێزەكانی توركیا لە سووریاو هەندێك هێزی دیكەوە ڕێوشوێنی هاوبەش‌و گشتی بگیرێتەبەر.

پێنجەم: هەموو ئەو ڕێككەوتنانەی لە دژی گەلان‌و بە تایبەتیش لە دژی كورد ئیمزا كراون هەڵبوەشێنرێنەوە.

فۆزا یوسف ئاشكراشیكرد، لە كۆبوونەوەكەدا لایەنی ڕووسی بە وەفدە كوردییەكەیان ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا سوریا ئامادە نییە بۆ گۆڕانكاری گەورەو ڕیشەیی‌و دەبێت سەرەتا لە هەنگاوی بچوكەوە دەست پێبكات‌و دواتر هەنگاوی گەورە بنێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.