Home » هەواڵ » جێهان » ئه‌ردۆغان زیاترله چوارهه‌زارفه‌رمانبه‌ری دیكه‌ له‌ كاره‌كانیان دورده‌خاته‌وه‌
ئالای تورکیا

ئه‌ردۆغان زیاترله چوارهه‌زارفه‌رمانبه‌ری دیكه‌ له‌ كاره‌كانیان دورده‌خاته‌وه‌

به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی دی تسایتی ئه‌ڵمانی له‌ بڕیارێكی تازه‌یدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكکۆمارى توركیا  چوار هه‌زار ٤٦٤ فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ له‌ كاره‌كانیان دورده‌خاته‌وه‌ به‌بیانوی په‌یوه‌ندی هه‌بون له‌گه‌ڵ كوده‌تاچیه‌كان یاخود نزیكیان و هه‌بونی په‌یوه‌ندیان به‌ڕێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌كانه‌وه‌ و مه‌ترسیان بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی.

 هەر بەپێى هەواڵى ڕۆژنامەکە له‌و ژماره‌یه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پشكی شێری به‌ركه‌وتوه‌ و دوو هەزار و ٥٨٥ فه‌رمانبه‌ری له‌سه‌ركار لادراون كه‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆریان مامۆستان.

هەروەها‌ ٣٣٠ فه‌رمانبه‌ر و مامۆستای زانكۆكان و هەزار و ٣١٠ له‌ پۆلیس و هێزه‌كانی ئاسایش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ كاره‌كانیان ده‌ركراون و دورخراونه‌ته‌وه‌.

ئەو ژماره‌یترى کەماوەتەوە، فه‌رمانبه‌ره‌ ده‌ركراوه‌كان فه‌رمانبه‌ری كۆمسیۆنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و كه‌ناڵی حكومی TRT، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كانی دیكه‌ن.

هەروەک ڕۆژنامە ئەڵمانیەکە ئاماژەى پێکردووە، ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ حكومیانه‌ به‌بێ هیچ بڕیارێكی دادگا له‌ كاره‌كانیان ده‌ركراون و ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌شی له‌ ماوه‌كانی ڕابردوو ده‌ست به‌سه‌ر كرابوون و خرابونه‌ زیندانه‌كانه‌وه‌ تاكو ئێستا چاوه‌ڕێی فه‌رمانی دادگا و دادگاییكردن.

له‌ دوای كوده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ی  ١٥ى تەموزى ٢٠١٦ تاوەكو ئێستا زیاتر له‌ ١٢٥هه‌زار فه‌رمانبه‌ری حكومی له‌كار لادراون و نزیكه‌ی ٤١ هه‌زاری دیكه‌ش ده‌ستگیركراون به‌بیانوی هه‌بونی په‌یوه‌ندی به‌كوده‌تاكه‌وه‌ یاخود تۆمه‌تباركردنیان وه‌كو كوده‌تاچی.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.