Home » هەواڵ » کوردستانی » بڕی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بەھاوڵاتیان ڕوو لەزیادبون دەکات
کارەبای نیشتمانیی

بڕی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بەھاوڵاتیان ڕوو لەزیادبون دەکات

بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆَڵی کارەبای ھەرێم ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەکرێت لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە، بڕی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بەھاوڵاتیان ڕوو لەزیادبون بکات.

ئومێد محەمەد بەڕێوەبەری گشتی کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ند ڕاگەیاند، “لەئێستادا بەتێکڕا لەشەوو ڕۆژێکدا (٨ بۆ ١٠) کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی دەدرێتە ھاوڵاتیان، بەڵام بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی، چاوەڕواندەکرێت لە١٥ی ئەم مانگەوە، کەشوھەوا گۆڕانکاریی بەسەردابێت و پلەکانی گەرما بەراورد بەئێستا بەرزببنەوە، بەوەش خواست لەسەر کارەبا کەمدەبێتەوە”.

وتیشی:”ھەرکاتێک خواست لەسەر کارەبا کەمبێتەوە، بڕی پێدانی کارەبای نیشتمانیی ڕوو لەزیادبون دەکات، لەبەرئەوەی ئێمە بڕی بەرھەممان زیادناکات، بەڵکو بۆ زیادبونی کاتژمێرەکانی کارەبا، پشت بەکەمبونی خواست دەبەستین”.

ئومێد محەمەد ئاماژەی بەوەشدا کە چاوەڕواندەکرێت، بەبەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە، بڕی پێدانی کارەبا بۆ نزیکەی ١٢ کاتژمێر بەرزبێتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.