Home » هەواڵ » کوردستانی » پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بەھاوڵاتیان ئاسایی دەبێتەوە
كارەبا

پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بەھاوڵاتیان ئاسایی دەبێتەوە

وەزارەتی کارەبا ئاشکرایدەکات، بەھۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماو کەمبونەوەی خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا، ھەفتەی داھاتوو پێدانی کارەبای نیشتیمانیی بەھاوڵاتیان زیاد دەکات.

ئومێد محەمەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕاگەیاند، “ھەفتەی داھاتوو پێدانی کارەبای نیشتیمانی  بەھاوڵاتیان زیاد دەکات، چونکە پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبونەوە دەچن و بەوەش خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا  کەمدەبێتەوە”.

لەبارەی زیادبونی بڕی بەرھەمھێنانی کارەباش وتی:”ئەوەی لەتواناماندایە ھەر ئەو دوو ھەزارو ٧٠٠ مێگاوات کارەبایەیە کە ئێستا بەرھەمدەھێنرێت”.

ئاشکراشیکرد، “ھیچ ھەوڵێک بۆ زیادکردنی بڕی بەرھەمھێنانی کارەبا لەئارادانییە، بەڵام بەھۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماو چارەسەرکردنی بەشێک لەکێشەکانی کارەبا، پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بەھاوڵاتیان ئاسایی دەبێتەوە”.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بۆ مانگی شوبات دانراوە،  بەتێکڕا لەشەوو ڕۆژێکدا نزیکەی (٨ بۆ ١٠) کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی دەدرێتە ھاوڵاتیان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.