نوێنەری سوریا لەنەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، كە وڵاتەكەی هیچ متمانەیەكی بە توركیا نییەو لەو بڕوایەدایە كە ئەنكەرە سەرچاوە و هۆكاری كێشەكانی ناوچەكەیە.
بەشار جەعفەری، نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە گفتوگۆیەكی لەگەڵ تەلەفزیۆنی سوریادا وتی، كە لە دانوستانەكانی ئاستانە، سوریا هیچ پەیوەندییەكی بە لایەنی توركیاوە نەبووە.
جەعفەری وتی: وڵاتانی لایەنگری تیرۆر پێش دەستپێكردنی دانوستانەكانی ژنێڤ، تیرۆریان وەك كارتێكی گوشار بە كارهێناوە و ئیرادەیەكیان لە پێناو چارەسەركردنی قەیرانی سوریا لە ڕێگای سیاسییەوە نییە.
هەروەها جەعفەری، سەبارەت بە هێرشەكانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر شاری تەدمور وتی: ئەگەرێكی دوور نییە دیسانەوە بە هۆی ئەو هێرشەوە بۆ سەر سوریا، شەڕ و پێكدادان لە نێوان ڕووسیا و ئیسرائیل بێتە ئاراوە.