Home » هەواڵ » کوردستانی » سلێمانی..بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە
کارەبا

سلێمانی..بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە

بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، پێدانی کارەبای نیشتمانی دوو کاتژمێر کەمکراوەتەوە، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانیش رایدەگەیەنێت: کەمکردنەوەکە تاوەکو دوای نەورۆز بەردەوام دەبێت و پاشان بەرنامەکە ئاسایی دەبێتەوە.

ھیوا عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند: بەپێی ئەو بەرنامەیەی وەزارەتی کارەبا داینابوو، بڕیاربوو بەدرێژایی مانگی ئادار، (١٣ بۆ ١٥) کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بدرێت بەھاووڵاتیان، بەڵام بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە نەتوانرا ئەو بەرنامەیە جێبەجێبکرێت و لەئێستادا دوو کاتژمێر کارەبای نیشتمانی کەمکراوەتەوە.

وتیشی: “بەگوێرەی پێشبنیییەکان تاوەکو رۆژی پێنج شەممە شەپۆلی سەرماکە بەردەوام بێت، دوای نەورۆز کە پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن، ئەوکاتە خواست لەسەر کارەبا کەمتر دەبێتەوەو بەرنامەی پێدانی کارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە”.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، ئاماژەی بەوەشکرد، زیادبوونی کارەبا بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرھەمێناوەی کارەباوە نییە، بەڵکو بەھۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر کارەباوەیە، لەماوەی پێشوودا خواست لەسەر کارەبا کەمتر بوو، بۆیە پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاتر بووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.