وەزارەتی کارەبا پێداچوونەوە بە خشتەی پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ مانگی نیسان دەکات و بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای ھەرێمیش رایدەگەیەنێت: ئەگەر پلەکانی گەرما بەرزببێتەوە، پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا زیاتر دەکەین.
ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای ھەرێم لهلێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند: وەزارەتی کارەبا لەبەرنامەیدا بەدرێژایی مانگی نیسان، (١٤ بۆ ١٥) سەعات کارەبای نیشتمانی بدات بەھاووڵاتیان.
وتیشی:” لەئەگەری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ھەوڵدەدەین پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد بکەین”.
بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای ھەرێم، دەڵێت:” ھەرچەندە پاساو نییە، بەڵام ھیچ بەھارێکی ساڵانی رابردوو وەکو ئەمساڵ نەبوو، پلەکانی گەرما بەراورد بەساڵانی رابردوو نزمتر بوو، ئەمەش وایکرد خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا زیاتر بێت و نەتوانین ئەو بەرنامەیەی دانرابوو جێبەجێی بکەین”.
سەبارەت بەکاریگەری قەیرانی دارایی لەسەر وەزارەتی کارەبا، ئومێد ئەحمەد رایگەیاند: پشکی زۆری کاریگەری قەیرانی دارایی بەر وەزارەتی کارەبا کەوتووە، بەڵام لەگەڵئەوەشدا لەھەوڵداین لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانمان و پلانیشمان ھەیە ئیدارەی بارودۆخەکە بدەین.